
نووسراوەی ئەویندارانە بۆ ڕۆژی دایک
فاتمە حسێینی
❤️ هەر کات تماشا دایکم ئەکەم به خاوێنترین ئەوینێ کە هەتا ئێستا ناسیومە تماشا ئەکەم.
❤️”دایک” کەسێکە کە ئەتوانێ جێی چۆڵیی هەموو کەسان پڕ کات، بەڵام کەس ناتوانێ جێی چۆڵیی ئەو بگرێ.
❤️ “دایک” تەنیا کەسێک بوو کە گوتی:”خۆشم ئەوێی” و پێکەنینم نەهات.
❤️دەنگی پێکەنینی دایکم تەنانەت خەفەتەکانیشمی وەپێکەنین خستوون.
❤️من بەقا ئەکەم بە “ئەڤین لە چاوترووکانێک”، چونکە یەکەم جار کە چاوم هەڵێنا دایکم دیت.
❤️واز لە ناسنامە بهێنە، شوێنی وەدیهاتنی من باوەش گەرم و پڕ لە خۆشەویستیی تۆیە ،دایە!
❤️”دایک” تەنیا دەوایەکە کە هەر حاڵی خراوێک باش ئەکاتەوە.
❤️”دایک” کەسێک نییە کە پاڵی پێ بدەی بەڵکوو کەسێکە کە ئێمە لە پاڵدانەوە بە خەڵکانی تر بێنیاز ئەکات.
❤️نه زوڵم ئەتوانێ سەرم بچەمێنێ، نە مەرگ، نە ترس، تەنیا بۆ ماچکردنی دەسی تۆ سەرم ئەچەمێنم.
❤️خورپەی دڵت بۆ من هەناسەیە.
❤️بە دوای تێپەڕاندنی ماوەیەکی دوورودرێژ ئێستاش هەر خورپەی دڵی تو لاوێنەری ڕۆحی هیلاکی منە، دایە!
❤️ دایە! ئاهەنگی دەنگی تۆ جوانترین گۆرانیی ژیانم، هەناسەکانت تەنیا بیانووی هەناسەکێشانم و بوونت تەنیا هۆکاری زیندووبوونمە.
❤️ دایە! ڕەنگە بۆ جیهان تاکەکەس بی، بەڵام بۆ من تەواو جیهانی.
❤️لە مەرگ ناترسم بەس دڵپەشێوم لە حەشروحەلای ئەو دنیا دایکم نەدۆزمەوە.
❤️”دایک” ئەنووسرێت بەڵام “مەلائیکەت” ئەخوێندرێتەوە.
❤️دیانم شکا لەبەر زخۆرێک کە لەناو چێشتەکەم بوو. ژانم هات، نە لە بەر دیانم، بۆ کەمبوونی سۆمای چاوی دایکم.
❤️دایکم بەردەوام ئاگای لە خەمەکانمان بوو، بەڵام قەت باسی خەمەکانی خۆی نەکرد.
❤️زۆر “نەبوون” هەیە کە هیچ “بوون”ێک قەرەبوویان ناکات و زۆرن مرۆڤگەلێک کە قەت دووپاتە نابنەوە و تۆ هەر بەو جۆرەی، دایە!
❤️قەرزداری خۆشەویستیی کەسێکم کە هەر لە مناڵی بانگی ئەکردم، “کوڕم!” / “کچم!”.
❤️ دایە گیان! پێڵاوت سەر چاوەکانم دانێ با چاوم بینەری بەهەشت بێ.
❤️دایە! جاران تەنیا چاوەکانتم خۆش دەویست، بەڵام ئێستا چرچولۆچیی دەوریشم خۆش ئەوێ.
❤️ لەلای دایکت که بی، وەرزی ساردی زستان بوونی نییە.
❤️دایکت لە باوەش گرە لەپێش ئەوەی کە وێنەکەی لە باوەش گری. هیچ شتێک لەم دنیا گرینگتر لە بوونی دایک نییە.
❤️باشترین دەوا بۆ سەرئێشان لەچکەی دایکە.
❤️بەهەشت بەردەوام باوەشی تۆیە، دایە!
❤️دایە گیان! ڕاستە کە ئەڵێن ماڵی بێدایک قەبرەستانە و خاکی پێی دایکان سورمەی چاوانە.
❤️من چیرۆکی تۆ هەتا کۆتاییی جیهان ئاوها ئەڵێم:”یەکێ هەبوو، ئێستاش هەیە، خوایە هەمیشە بێ!”.
❤️ژیان یانی بوونی تۆ و دڵخۆشیی من بە بوونت.
❤️تۆ جوانترین سەردێڕی ژیانی منی.
❤️چرچولۆچییەکانی دەموچاوت نووسراوەی ئەویندارانەیە کە هەر کات لە خەیاڵم وەدی دێن.
سەرچاوە:
- www.setare.com
- www.topnaz.com
وەرگێڕان: فاتمە حسێینی
دەنگ بدەن بەم نووسراوە:
Loading…
زۆر زۆر تایبەت.بژین و بەردەوام بن
سپاس برای بەڕێزم
هەربژین زۆر عالـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی سرنج ڕاکێش
ڕێز و سپاس
شیاوی سەرنجە خاتوون،بەردەوام بیت چاوەکەم❤
سپاس بۆسەرنجتان
هر بژی کورد