“ترین” وڵاتەکانی جیهان لە بوارە جۆربەجۆرەکان 

کۆکردنەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە:
سومەییە ڕەمەزانی 

۱. گەورەترین وڵاتی جیهان: ڕووسیا
(۱۷/۰۹۸ کیلۆمیتری چوارگۆشە)

۲. پڕحەشیمەتترین شاری جیهان: تۆکیۆ لە ژاپۆن
(۳۸ میلۆن کەس)

۳. گەورەترین ئابووریی جیهان: ئامریکا

۴. بەرزترین کێو و شاخی جیهان: بە ناوی ئێوێرێست لە وڵاتی نێپاڵ
(۸/۸۴۸ میتر)

۵.درێژترین ڕووباری جیهان بە ناوی: نیل لە وڵاتی ئافریقا
(۶/۶۹۵ کیلۆمیتر)

۶.گەورەترین بەرپان و یابانی جیهان: ئافریقای باکوور
(۸/۶۰۰ کیلۆمیتر)

۷. گەورەترین گۆلی جیهان بە ناوی: خەزەر لە ئاسیای ناوەڕاست
(۳۷۱ کیلۆمیتری چوارگۆشە)

۸. زۆرترین دانیشتوانی وڵات لە جیهان: چین
(۱/۳۸۵/۶۰۰/۰۰۰ کەس)

۹. زۆرترین ڕەوتی هەڵدانی حەشیمەت: نیجێر
(لە بەرانبەر هەر ۱۰۰۰ کەسدا ۵۰ کەس)

۱۰. بەرزترین باڵەخانەی جیهان بە ناوی: بورجی خەلیفە لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات
(۸۲۸ میتر)

۱۱. بەرزترین ئاوسانی ئابووریی جیهان: وڵاتی فەنەزوئێلا
(لە سەتا ٢٥٤/٩ لە ساڵی ٢٠١٨)

۱۲. گەورەترین بەرهەمهێنەری خەلەوخەرمانی جیهان: وڵاتی چین
(۵۵۱/۱۴۷ تۆن)

۱۳. گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهان: وڵاتی ئامریکا
(۱۱/۶۴۴ بۆشکە لە ڕۆژدا)

۱۴.گەورەترین بەرهەمهێنەری گۆشت لە جیهان: وڵاتی  چین
(۸۳/۴۶۲ تۆن)

۱٥. زۆرترین پاشەکەوتەکانی نەوتی جیهان لە: وڵاتی ڤەنەزۆئێلا

۱۶. گەورەترین بەرهەمهێنەری میوەی جیهان: وڵاتی چین
(۱۵۱/۸۳۸ تۆن)

۱۷. زۆرترین ئاماری هەڵاتنی مێشکەکان لە جیهان: وڵاتی سیربی
(۱/۷ کەس لە ڕۆژدا)

۱۸. گەورەترین بەرهەمهێنەری سەوزەمەنیی جیهان: وڵاتی چین
(۵۸۰/۷۰۲ تۆن)

۱۹. باشترین زانستگا و زانکۆکانی جیهان لە: وڵاتی ئەمریکا
(هاڕوارد،ئێم ئای تی و…)

۲۰. زۆرترین ژماری کۆچبەر و پەنابەرانی جیهان پەیوەندیدارە بە: وڵاتی سووریا

۲۱. بەرزترین پلە لە ڕوانگەی چۆنیەتیی ژیان لە جیهان: وڵاتی نەرویج (نۆروێژ)

۲۲. گەورەترین بەرهەمهێنەری قاوە لە جیهان: وڵاتی بەڕازیل

۲۳. گەورەترین بەرهەمهێنەری سەرەکیی مس لە جیهان: وڵاتی  شیلی

۲۴. دێمۆکراسیترین حکوومەت لە جیهان: وڵاتی نەرویج (نۆروێژ)

۲۵. کەمترین ژمارەی خوێندەواریی جیهان لە: وڵاتی نیجێر
(لە سەتا ۱۹/۱ کەس)

۲٦. گەورەترین دارستانەکانی جیهان لە: وڵاتی ڕووسیا

🔴 شرۆڤە:

هەر یەک لە وڵاتانی جیھان، هەوڵ دەدەن لە وڵاتی تر باشتر و جیاوازتر بن و ئاواڵناوی هەرەبەرز تێیاندا بەرچاوتر بێ. ئەم جیاوازییە و تایبەتبوونە لە زۆر بابەتاندا دەتوانێ خۆ نیشاندا وەکوو: ئابووری، بەرهەمهێنان، شێوازی حکوومەت، سرووشت و زۆر شتی دیکە، بەڵام هێندێک جار ئەو بابەتانە هەر لایەنی ئەرێنیان نابێ، بابەتی نەرێنیش بەخۆیان دەگرن و دەتوانن پلەوپایەی ئەو وڵاتە نەتەنیا بەرز نەکەنەوە و وەپێشی نەخەن، بەڵکوو وەدوای دەخەن و وردەوردە لەنێوی دەبن وەک وڵاتی نیجێریا کە لەبواری ڕەوتی هەڵدانی حەشیمەت خۆی وەپێش وڵاتانی دیکە داوە، بەڵام ئەم وەپێشکەوتنە بۆتە هۆکاری وەدواکەوتنی ئەو وڵاتە کە بابەتی زۆری وەدوای خۆی داوە کە لەم پۆستەدا گونجاو نییە باسی لێ بکردرێ.
بابەتێکی دیکە کە زۆر بەرچاوە وڵاتانی ئەمریکا و چین دەبینین کە زۆر، لە پلەوپایە، بەرز بوونەتەوە و توانیویانە وەپێش وڵاتەکانی دیکەی جیهان کەون.
هەڵبەت جێگای ئاماژەیە کە ئەم پلەوپایانە دەتوانێ سەروخوارێ بکا، بەتایبەت لەبواری ئابووری و بەرهەمهێنان کە زۆر بەرچاوترە.

تێبینی:

✏️ئەو ئامارانە ساڵی ۲۰۱۶ و هێندێک بابەت ساڵی ۲۰۱۸ بەڕۆژ و کۆ کراونەتەوە و دەتوانێ تا ئێستا کە ئەم پۆستە نووسراوە گۆڕانکاریی بەسەر هاتبێت.
✏️جێگای ئاماژەیە زۆرتری ئەم زانیارییانە لە کتێبی (جهانی از اعداد) کە نووسراوەی ئەم کتێبە بەنرخە (کۆڕی ئابووریزان) نووسیویانە و لە لایەن دوو وەرگێر (فەریدە عینایەتی و نەسیم بەنایی) بە زمانی فارسی وەرگێران کراوەتەوە.

  • جهانی از اعداد، گروه اکونومیک (ترجمه‌ی فریده عنایتی و نسیم بنایی). تهران: امین‌الضرب، ١٣٩٧.

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سومەییە ڕەمەزانی

من پێشەنگم. هەوڵ و تێکۆشانی من، فێربوون و فێرکاریی ڕێنووسی کوردییە.

ئەم پۆستە خاوەنی 5 بۆچوونە

  1. نەناسراو

    لەگەڵ ڕێز و سڵاو و ماندوونەبوونی هەر سەرکەوتوو و سەرفەراز بی، نموونەو هەر وا زۆر بێت خوشکی ئەزیز و ڕێزدار

  2. نەناسراو

    له گه ڵ ڕێز و سڵاووماندوو نبونی هەرسه رکه وتو وسه رفه راز بی نموونه وهەر وا زۆر بێت خوشکی ئه زیزوڕێزدار :

  3. سابیر کەمەرخانی

    زۆر بەنرخ بوو.بژین و ماندوو نەبن.سپاس بۆ هەوڵ تێکۆشانی ئێوەی بەڕێز.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):