زانیارییە بەسوودەکان لەبارەی چەند وڵاتی بەرچاوی جیهان 

کۆکردنەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە: سومەییە ڕەمەزانی 

١

ئیتالیا 

بە ناوی “کۆماری ئیتالیا” و پێتەختەکەی شاری مێژووییی “ڕۆم”ە. ئەم وڵاتە لەبواری ئابووری هەشتەمین وڵاتی دونیایە. “ئیتالیا”، لە دوو دوڕگەی “سیسیلی” و “ساردینیا” لە دەریا پێکهاتووە. ئەمڕۆ وڵاتی “ئیتالیا” وڵاتێکی پێشکەوتووە.
پایتەخت: ڕۆم
زمان: ئیتالیایی
دانیشتوان: ۶۰۴۷۲۰۰۰ کەس
حکوومەت: بەشێوەی کۆماری بەڕێوە دەچێ
یەکەی دراو:یۆرۆ

٢

ئینگلیس

“ئینگلیس” یەکێکە لە چوار نەتەوەکانی شانشینی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندی باکوور و گرینگترین بەشی نیوەی باشوور، دوڕگەی بەریتانیای مەزنە.
“بەریتانیا” یەکێک لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین وڵاتەکانی جیهانە.
لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ “سکۆتلەند” و لە ڕۆژاوا لەگەڵ “وێڵز”. سنووری ئاویی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژئاوای “دەریای ئیرلەند” و باشووری ڕۆژئاوای “دەریای سێلتی” و ڕۆژهەڵاتی “دەریای باکوور”ە و لە باشوورەوە، “کاناڵی ئینگلیز” کە لە قوڕنەی ئەوروپا و وڵاتی فەرەنسا جیای دەکاتەوە.
پایتەخت: لەندەن
زمان: ئینگلیزی
حکوومەت: پاشایەتی
دانیشتوان: ۵۴۳۱۶۶۰۰ کەس
یەکەی دراو: پۆند

٣

عەڕەبستانی سعوودی

گەورەترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیایە. ئەو وڵاتە کە بەشێکی زۆری نیمچەدوڕگەی عەڕەبی تێدایە لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ “عێراق” و “ئوردن” و “کوێت” لە باکوور لەگەڵ “ئیمارات” و “قەتەر” و “کەنداوی فارس” لە باشووری ڕۆژهەڵات، و “عومان” لە باشوور و “یەمەن” و “دەریای سوور” لە ڕۆژاواوە. شوێنە ئایینییە گرینگەکانی موسڵمانان وەک (کەعبە و گۆڕستانی بەقیع، مزگەوتی نەبی و مەزاری پێغەمبەری ئیسلام) لەم وڵاتەدایە.
پایتەخت: ڕیاز
زمان: عەڕەبی
حکوومەت: پاشایەتی
دانیشتوان: ۳۴۲۱۸۱۶۹ کەس
یەکەی دراو:ڕیاڵی سعوودی

٤

کەنەدا

وڵاتێکە لە باکووری قوڕنەی ئەمریکای باکوور. لە دە پارێزگا و سێ ناوچە پێکهاتووە. لە ڕۆژهەڵاتەوە تا “زەریای ئەتڵەس” درێژ دەبێتەوە، لە ڕۆژاوا بۆ “ئارام”، لە باکوورەوە بۆ “زەریای بەستووی باکوور”، و لە باشوور لەگەڵ “ئەمریکا” هاوسێیە. دووهەمین گەورەی وڵاتی جیهانە لە ڕووی ڕووبەری گشتی و چوارەمین گەورەی وڵاتی جیهانە لە ڕووی ڕووبەری زەوییەوە. سنووری هاوبەشی “کەنەدا” لەگەڵ “ئەمریکا” درێژترین سنووری خاکی جیهانە. گەورەترینی شاری کەنەدا، تۆرۆنتۆیە.
پایتەخت: ئۆتاوا
زمان: ئینگلیزی، فەرەنسی
حکوومەت: کۆماری فیدڕاڵی یانی کۆماری پێکهاتوو له‌ چه‌ند ئیاله‌تی سه‌ربه‌خۆ
دانیشتوان: ۳۸۳۴۹۰۰۰ کەس
یەکەی دراو: دۆلاری کەنەدا

٥

سویس

ئەم وڵاتە لە پێکگەیشتنی ئەوروپای ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری ئەوروپا پێکهاتووە. سویس لە ۲۶ کانتۆن پێکهاتووە کە دەسەڵاتدارانی فیدراڵیان لە “بێرن” نیشتەجێن. “سویس” لە باشوور لەگەڵ “ئیتالیا” و لە ڕۆژاوا لەگەڵ “فەرەنسا” و لە باکوور لەگەڵ “ئەڵمانیا’ و “ئۆتریش” و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ “لیختنشتاین” هاوسێیە.
پایتەخت: پایتەختێکی تایبەتی نییە و بە شێوەی ناڕەسمی شاری (بێرن)ە
زمان: ئاڵمانی، فەرەنسەوی، ئیتالیایی
دانیشتوان: ۸۵۷۰۱۴۶ کەس
حکوومەت: کۆماری فێدراڵ
یەکەی دراو: فڕانکی سویس

٦

ئاڵمان

ئەمە وڵاتێکە لە قوڕنە ئەوروپایە. لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ “دەریای باکوور”، “دانمارک” و “دەریای باڵتیک”، لە باکوورەوە لەگەڵ “هۆلەند” و “کۆماری چێک” لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ “سویس” و لە ڕۆژاوا لەگەڵ “فەرەنسا”، “لوکسەمبۆرگ”، “بێلژیک” و “هۆڵەند”.
پایتەخت: بێرلین
زمان: ئاڵمانی
دانیشتوان: ۸۳۷۰۰۰۰۰ کەس
حکوومەت: کۆماری پەرلەمان
یەکەی دراو: یۆرۆ

٧

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وڵاتێکی ئەمریکییە لە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”، کە بە “ئەمریکا” و “زەریای ئەتڵەسی” ناسراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەگەڵ کۆماری فیدڕاڵی ۵۰ ویلایەت، ناوچەی فیدراڵی، پێنج ناوچەی سەربەخۆ و زنجیرەیەک دوڕگەی پەرشوبڵاو. سێهەمین یا چوارەمین وڵاتی گەورەی جیهانە.
پایتەخت: واشینگتۆن دی سی
زمان: ئینگلیزی
حکوومەت: کۆماری
دانیشتوان: ۳۳۱۴۴۹۲۸۲ کەس
یەکەی دراو: دۆلاری ئەمریکا

٨

قەتەر

دەوڵەتێکی فەرمییە کە دەکەوێتە قوڕنەی باشووری ڕۆژئاوای “ئاسیا” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕۆژهەڵاتی “نیمچەدوڕگەی عەڕەبی”، لە بەشی باشووری “کەنداوی فارس”. سنووری خاکیی هاوبەشی هەیە لەگەڵ “عەڕەبستانی سعوودی” و سنوورێکی ئاوی لەگەڵ “ئێران” و “کوێت” و “عێراق” و “سعوودیە” و “بەحرەین” و “ئیمارات” هەیە.
پایتەخت: دوحە
زمان: عەڕەبی
حکوومەت: پاشایەتی
دانیشتوان: ۲۶۷۵۵۲۳ کەس
یەکەی دراو: ڕیاڵی قەتەر

٩

کۆریای باکوور

وڵاتێکە لە بەشی باکووری نیمچەدوڕگەی کۆریا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. پایتەختەکەی و گەورەترین شاری، (پیونگ یانگ)ـە. سنوورێکی بچووکی هەیە لەگەڵ “ڕووسیا” لە باشوور، لەگەڵ “کۆریای باشوور” بۆ باکوور، لەگەڵ “کۆماری گەلی چین” لە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتەوە.

پایتەخت: پیونگ یانگ
زمان: کۆریا
حکوومەت: دیکتاتۆری
دانیشتوان: ۲۵۳۶۸۶۲۰ کەس
یەکەی دراو: وۆن کۆرەی باکوور

١٠

چین

وڵاتێکی سەربەخۆیە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە. یەکێک لە گەورەترین وڵاتەکانی جیهانە لەدوای ڕووسیا و کەنەدا و ئەمریکا، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 1.407 ملیار کەسە.
ئەم وڵاتە لە ئێستادا گەورەترین هەناردەکاری جیهانە و دووهەمین گەورەیی هاوردەی جیهانە، دووهەمین گەورەیی ئابووری جیهانە کە لەسەر بنەمای (جی ئێچ ئێڵ ئێڵ) دامەزراوە. چین ئەندامی هەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە هەمەلایەنەکانی وەک ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ئۆپێک، ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای و جی ۲۰ـە.
وەک وڵاتێکی چەکداری ناوکی، چین گەورەترین سوپای هەمیشەییی جیهان و دووهەمین بودجەی بەرگریی جیهانی هەیە.
پایتەخت: پێکەن
زمان: چینی
حکوومەت: کۆمۆنیسم یان تاکە حیزبی
دانیشتوان: ۱۴۴۵۲۳۲۰۰۰ کەس
یەکەی دراو: یووان

١١

ڕووسیا

ئەمە گەورەترین وڵاتی جیهانە، دەکەوێتە باکووری ئەوراسیا. دەکەوێتە باکووری “ئاسیا” و ڕۆژهەڵاتی “ئەوروپا” و هاوسنوورە لەگەڵ باکووری “زەریای ئارام” و “زەریای بەستووی باکوور” و هەروەها “دەریای کاسپین” و “دەریای ڕەش” و “دەریای باڵتیک”. ڕووسیا سنووری خاکیی هەیە لەگەڵ 14 وڵاتی ئاسیا و ئەوروپا و سنووری ئاویی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری “دەریای بێرینگ” و “دەریای ژاپۆن” و “دەریای کاسپین” و “دەریای ڕەش” و “دەریای باڵتیک”.
پایتەخت: مۆسکۆ
زمان: ڕووسی
حکوومەت: کۆماری فیدڕاڵی
دانیشتوان: ۱۴۵۹۲۶۰۰۰ کەس
یەکەی دراو: ڕووبڵ

١٢

هیندوستان

وڵاتێکە لە باشووری “ئاسیا”. هیندوستان دووهەمین وڵاتی جیهانە بەپێی دانیشتوان، حەوتەمین وڵات لەڕووی ڕووبەرەوە، و دیموکراسییە هەرە ئاوەدانەکانی جیهانە. لە باشوور بە “ئۆقیانووسی هیند” و لە باشوور بە “دەریای عەڕەبی” و لە باشووری ڕۆژئاوا و “کەنداوی بەنگال” لە باشووری ڕۆژهەڵات و لە باکوورەوە “پاکستان” لە ڕۆژاوا و “چین” و “نیپاڵ” و “بۆتان” و لە ڕۆژهەڵات “بەنگلادش” و “میانمار” دەورەدراوە.
پایتەخت: دێهلی نۆ
زمان: هیندی، ئینگلیزی
حکوومەت: دیموکڕاسی
دانیشتوان: ۱۳۶۵۳۸۰۰۰۰ کەس
یەکەی دراو: ڕووپیەی هیند

١٣

فەرەنسا

یەکێکە لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا کە چەندین ناوچەیان لە دەرەوەی دەریاکانەوە هەیە. فەرەنسا یەکێکە لە سێ وڵات کە کەنارەکانی دەریای هەیە لە “دەریای ناوەڕاست” و “زەریای ئەتڵەسی” (دوو وڵاتی تر ئیسپانیا و مەغریبن). بەهۆی شێوەی نەخشەی ئەم وڵاتە بە زمانی فەرەنسی بە (ئێل شەشگۆن) ناودەبرێت. “فەرەنسا” سنووری خاکیی لەگەڵ “ئەندۆرا” و “ئیسپانیا” لە باشوور، “ئیتالیا”، “سویسرا”، “ئەڵمانیا”، “لوکسەمبۆرگ” و “بەلجیکا “لە باشوورەوە هەیە. هەروەها لە ڕێگەی “کەناڵی مانچ”ـەوە هاوسنوورە لەگەڵ “ئینگلیس”.
پایتەخت: پاریس
زمان: فەرەنسی
حکوومەت: سەرۆک کۆماری
دانیشتوان: ۶۶۱۲۱۰۰۰ کەس
یەکەی دراو: یۆرۆ، فڕانک ئۆقیانووسی

✏️شرۆڤە:

کاتێک جیهان بەپێی سنوورەکان دابەش دەکردرێ ناویان لێدەنێین “وڵات”.
لە هەر وڵاتێک چەند نەتەوەی تێیدا دەژی؛ کە هەر یەک لەو نەتەوانە خۆیان خاوەن زمان، ئایین، کەلتوور و تەنانەت ڕەنگی پێست و دیمەن و قەوارەی تایبەت بەو وڵاتەیە کە بەهۆی کەشوهەوا و سرووشتی ئەم وڵاتە جیاوازە لە وڵاتەکانی تری جیهان .
هەر یەک لەم وڵاتانە حکوومەتی ناوەندیان هەیە و سەرلەنوێ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتانە لەنێو خۆیان دابەشیان کردۆتە بە چەند ناوچەی گەورە و بچووک وەکوو: پارێزگا، شار، گوند و….
هەندێک وڵات حکوومەتی پارێزگای تایبەت بەو پاێزگایەیان هەیە وەکوو: وڵاتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

🔴تێبینی:
✏️لەم پۆستەدا باس لەو چەند وڵاتانە کردرا کە دیارە بەپێی ژماردەکان زیاتر لە دووسەد وڵاتی گەورە و بچووک لە جیهاندایە کە لێرەدا نەگونجا زیاتر باسیان کەین.

✏️کاتێک باس لەسەر دانیشتوانی هەر وڵاتەی دەکەین بەپێی دوایین زانیاریی ئاماری ئەم وڵاتانەیە کە دەتوانێ کەم و زیادی کردبێ.

✏️دیارە زۆر بابەتی گونجاو و سەرنجڕاکێشی ئەم وڵاتانە هەن کە دەتوانین لەسەریان بدوێین و باسیان لێ بکەین بەڵام مەبەست تەنیا ناساندنێکی گشتی و بەتەواوی بوو.

سەرچاوەی زانیارییەکان:

  • دوو نەرمەئامێری country information کە ساڵی ۲۰۱۸ دوایین بار بەڕۆژ کراوەتەوە.
  • کتێبی “کشورهای جهان در یک نگاە”، نووسەر:”مەت پانتا”، وەرگێڕ”ڕەزا ئاقابابادەستجێردی”، بڵاوکەری “سبزان”، تاران: ١٣٩٧.

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سومەییە ڕەمەزانی

من پێشەنگم. هەوڵ و تێکۆشانی من، فێربوون و فێرکاریی ڕێنووسی کوردییە.

ئەم پۆستە خاوەنی 4 بۆچوونە

  1. نەناسراو

    وێرای ڕێز و پێی زانین هەر سه رکه وتوو و به رده وام بن هیوای ته مه ن درێژ یتان بۆ له میری مه زن ده خوازم

      1. فاتمە حسێینی

        پۆستێکی زۆر بە نرخ بوو . مانوو نەبن

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):