
چوکلاتێکی خۆش و بەتام بە ناوی «سۆهان کونجیتی»
فاتمە حسێینی
کەرەستەکان:

شەکر
٢ لیوان، سەرخاڵی

هەنگڤین (هەنگوین)
٢ کەوچک (قاشۆخ) خواردنخۆریی (غەزاخۆری) پڕ

کونجیت
١ لیوان پڕ

مەغزی (کاکڵ) بادام
نیو (1/2) لیوان

کەرە
٥٠ گڕەم

هێل و زەعفەران
بۆ عەتر و بۆن

شەکر
٢ لیوان، سەرخاڵی

هەنگڤین (هەنگوین)
٢ کەوچک (قاشۆخ) خواردنخۆریی (غەزاخۆری) پڕ

کونجیت
١ لیوان پڕ

مەغزی (کاکڵ) بادام
نیو (1/2) لیوان

کەرە
٥٠ گڕەم

هێل و زەعفەران
بۆ عەتر و بۆن
چۆنیەتیی سازکردن:
١- شەکر و هەنگڤین (هەنگوین) و کەرە بڕێژنە ناو ماهیتاوە و بیخەنە بان ئاگرێکی کەمشۆق تا شەکرەکە نەرمەنەرمە ئاو بێتەوە (کەوچکی تێ مەخەن).
٢- دوایی کونجیتەکەی تێ بڕێژن و بە کەوچکی دار تێکی دەن تا ڕەنگی کونجیتەکان بگۆڕێت.
٣- وەختێک که ڕەنگیان گۆڕا بادامەکانی تێ بڕێژن و تێکی دەن تا هەموویان جوان تێکەڵ بن.
٤- ئێستا پودری هێل و زەعفەرانیشی تێ کەن و تێکەڵی کەن و بیڕێژنە ناو تەباخێک کە لە پێشەوە چەورتان کردووە و کەمێک پودری نارگیلتان لێ ڕشتووە.
٥- خێرا بە کەوچکێک سافی کەن (بەخێرایی سافی کەن تا چوکلاتەکەتان ڕەق نەبێ) و کەمێک پودری نارگیلیش لە سەریا بڕێژن و دوو سەعات داینێن تا جوان سارد بێ.
٦- دوای سارد بوونی لە تەباخەکە جیای کەن و بە قەندشکێن بیبڕن لە ئەندازەیەک کە بەدڵتانە.

عافییەتتان بێ.
دەنگدان:
Loading…