داخەکەم، ژینم بە تاسە و

حەسرەتی تۆ ڕابرا

ساڵەها فرمێسک و خوێن

بۆ تۆ لە چاوم هەڵوەرا

بێ سەروشوێنی چرای بەختم

کە نەمزانی لە کــــــوێی

چاوگەلم کوێر بوو بەشوێنتا

خۆڵ بەسەر سەبرا کرا

تا نەرم کەم ئەو دڵەی وەک

بەردی تۆ، ئەی بێوەفا!

ئەم دڵەی بێنازی من

چەندە لە داروبەرد درا

پڕ بە دڵ بیرت دەکەم

تاکەی لە من دووری و بزر

بێ تۆ ژان بوو کردم ئەمما

ناوی ژینی لێ نرا

بەختەکەی سەوداسەرم

کەنگێ بەمیوانم دەبی؟

کەی بڵێم ئۆخەی منیش وا

مۆمی بەختم هەڵکرا

زۆر دەترسێم کاتێ بێی

ئەمنیش بڵێم وەک “شەهریار”

(آمــدی جانم به قربانت 

ولـی حالا چـــرا؟)

خالید ڕەشیدپوور

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سومەییە ڕەمەزانی

من پێشەنگم. هەوڵ و تێکۆشانی من، فێربوون و فێرکاریی ڕێنووسی کوردییە.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):