بەڵاڵوک، شووتی (هەنی)، مۆز  

شاعیر: فاتمە حسێینی

بەڵاڵوک 

چکۆلە و سوورم، زۆریش بەتامم 

تۆزێک سەبر کەی، پێت ئەڵێم ناوم 

ئەمکەن مرەببا، ئەمکەن بە شەربەت 

یان وشکم ئەکەن هەر وا بێ زەحمەت 

وەکوو یاقووتم وەبان دارەکە 

هەڵ بێنێ ناوم، مناڵ جوانەکە 

میوەی هاوینم، ترش و خۆش و سووک

نازارەکانم! منم “بەڵاڵوک”

شووتی (هەنی)

میوەیەکی پڕ لە ئاوم

لەسەر زەوی ڕوواوم

شیرین و قورس و گەورەم

هەزار دەنکە بە دەورەم

لە هاوین خۆشەویستم

سوورگۆشت و سەوزەپێستم

قاشقاشم کە! بەجوانی!

بڵێ کە ناومت زانی

ئەی ئافەرین! گوڵی من!

“شووتی” و “هەنی” ناوی من

مۆز

باڵام بەرز و ڕەنگم زەرد

ناوێکی جوانیشم هەس

خۆم و پێستەکەم زەردم

دەوای هەزاران دەردم

باشم بۆ سەرئێشانیش

باشم بۆ شەوقی چاویش

ویتامینی زۆرم هەس

بەتایبەتم بۆ هەر کەس

ئەزانم چاوەڕوانی

کە ناوی من بزانی

لەسەر ئەم دەنگوباسە

ناوم “مۆز”ە، هەناسە!

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

ئەم پۆستە خاوەنی 3 بۆچوونە

  1. نەناسراو

    بژی بۆ ئەو نووسراوەیەت هیوادارم بەردەوام بی

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):