کـــــچ ئەتوانێت..
لە بەرزترین لوتکەی بێتاقەتی
پێ بکەنێت
بە منـــاڵانە لەگەڵ منــاڵ یاری بکات…

کـــچ ئەتوانێت
بە دڵێکی شکاویشەوە
ئەوینی خۆی دەرببڕێت..
هەمیشە لێبوردەن

تۆ هیـــچ کاتێک ناتوانــی
بە رێگــای رێکخستنی قژی ئەو
یان ڕەنگی لێوی ئەو یان جلەکانی ئەو تاکوو قسەکانی ئەوانیش
تۆ ناتوانی هەستی پێ بکەیت
کە کچ بێ تاقەتە و دلشکاوە..

ڕووخاندنی کچێک
ئەوندە ئاسان نییـە
بە دوو وشە برووخێت
و لەناو بچێت..

ئـاخر بــزانە ئەوان موعجزەن
جوانی ئەبەخشنە ئەم گەردوونە…

ئەیوب شێروانی

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):