شێعری «فرمێسکی ڕنوو» بەرهەمێکی بەچێژی مامۆستای پایەبەرز؛ «هێمنی موکریانی»یە. لەم کلیپەدا دەبینن کە لە بەرنامەیەکدا مامۆستا، خۆی بە دەنگ و هەستی خۆی ئەم شێعرە دەخوێنێتەوە. بینەر و بیسەری بن و سەرنجدان بە ڕێنووسی کلیپەکەتان بیر نەچێت، تکایە!
جێی سەرنجە، بەکارهێنانی وشەی «دین» بە سێ واتا لەم شێعرەدا دە پێشدا هونەر و ژیریی مامۆستا هێمن دەردەخات و لە دواتر، دەوڵەمەندیی زمانی کوردی بۆ دەربڕینی هەست و واتا پیشانی خوێنەر و بیسەر دەدات.

شێعر:
تۆ کوتت: «من عاشقی سەوداسەر و دینم دەوێ»
من کوتم: «تاکوو بە ئاواتت بگەی دینم دەوێ»
هەڵکەوێ تاوێکی، چاوێکی لە دیدارت بکەم
تا بزانی کوانێ بۆ جوانێ دڵ و دینم دەوێ؟
بزگوڕی ڕەش دابپۆشێ ڕوومەتی گەش تا بە کەی؟
شاعیری گەشبینم و کوا چاوی ڕەشبینم دەوێ؟
ئەی پەریزادی مەهابادی! ئەتۆ ون بووی لە من
تۆم هەبێ کوانێ پەریزادە و پەریچینم دەوێ؟
ڕووتم و یاقووت و ئاوریشمم لەبیر ناچێتەوە
لێوی سوور و ئاو و بسکی خاو و چینچینم دەوێ
شاعیر: هێمنی موکریانی
خوێندنەوە: هێمنی موکریانی
دەنگ بدەن بەم کلیپە:
Loading…