
ژینی «هێمن» و «زیرەک» لە شێعرێکدا
ئەحەد خزری
/
بە دەنگی «حەسەن زیرەک»:
(بە کەمێک گۆڕانکاری)
دەقی هۆنراوەکەی مامۆستا «هێمن»:
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیەکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر تووشی گێرە و قەرقەشم
دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم
تیغی بێمەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بەجارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئومێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بەهیوای دووشەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بە ڕنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە! موحتاجی محەک نیم، زێری بێ غەلل و غەشم
سەرچاوەی شێعر:
شیخالسلامی مکری، سید محمدامین. تاریک و ڕوون. انتشارات کردستان، ١٣٩٨.
دەنگ بدەن بەم نووسراوە:
Loading…
سپاس . زۆر دڵگر و بە هەست بوو.
سپاس بۆ جەنابتان
تێکەڵاوی هەستی مامۆستا هێمن لەگەڵ دەنگی مامۆستا زیرەک بێوێنەیە. بژین
ڕێزم ھەیە بۆ دەر بڕین دەنگی خۆتان