پێڵاوی «کرۆشۆ»

پێڵاوێکی جوان و ناوازە کە دەتوانن بە ئاسانترین شێوە لە ماڵەکانی خۆتان سازی بکەن و خۆتان کەڵکی لێ وەرگرن یان بیکەن بە سەرچاوەیەکی بچووکی داهات.

بۆ سازکردنی پێویستە بەوردی هەنگاوەکانی ژێرەوە بەجێ بگەیەنن. تکایە! بەجوانی سەرنج بدەن بە وێنەکان.
سەرنج: فێرکاری و وێنەکان لەلایەن «فاتمە حسێینی» ئامادە کراون.

پێڵاوی کرۆشۆ: فاتمە حسێینی

بۆ فێربوونی چنینی ئەم پێڵاوە پێویستە کە سەرەتا بە «بنەمای درێژ»، «بنەمای کورت» و «پەیوەندی بە سەرەتای ڕیز» ئاشنایەتیمان هەبێت. لە درێژەدا ئەم دوو «بنەما»یە بە شێوەی وێنەیی فێرکاری دەکرێت.

ئێستا دەست پێ دەکەین بە فێرکاریی ئەم پێڵاوە.

✅ بابەتی پێویست:
نێڵی تەنک: من مارکی (ACRYL TAB)م بەکار هێناوە بەڵام ئەگەر پێتان خۆشە کە بە نێڵی مارکەدار بیچنن، مارکی (YarnArt JEANS) زۆر باشە.
قولابی ژمارەی ۲:
خاڵی گرینگ: لە کاتی چنین، هەر جێیەک وشەی «بنەما»م بەکار هێنا مەبەستم «بنەمای درێژە». تکایە! سەرنج بدەن.

ڕیزی ۱: ۴ زنجیرە، لەسەر زنجیرەی یەکەم ۱۱ بنەمای درێژ لێدەن.
خاڵی گرینگ: ۳ زنجیرەی «تری»ش وەکوو یەک بنەمای درێژ ئەژمار دەکرێت. بەم پێیە لە ڕیزی یەکەم «۱۲ بنەما»مان هەیە (لە تەواوی ڕیزەکان کە بە ۳ زنجیرە دەست پێ دەکرێ، ئەو ۳ زنجیرە مانای یەک بنەمای «درێژ»ی هەیە.).
لە کۆتاییدا به سەرەتای ڕیزەکە پەیوەندی بکەنەوە (وێنەی ۱).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۲: ۳ «زنجیرە»ی لێدەن و لەسەر هەر بنەمای ڕیزی پێشوو ۲ «بنەما»ی لێدەن. لە ڕیزی ۲، دەبێ «۲۴بنەما»تان هەبێ (سەرنج بدەن ۳ زنجیرەی سەرەتا، یەک «بنەما»یە). لە کۆتاییدا بە سەرەتای ڕیزەکە پەیوەندی بکەنەوە (وێنەی۲).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۳: ۳ زنجیرەی لێدەن (ئەم ۳ زنجیرە یەکەمین تاکە «بنەما»یە) و لەسەر بنەمای دواتر ۲ بنەمای لێدەن. هەتا کۆتایی بەو جۆرە (یەک تاکە بنەما، یەک بنەمای دووانە) بچنن و دوایی پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە. لە ڕیزی ۳ ئەبێ ۳۶ ««بنەما»تان هەبێ (وێنەی ۳).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۴: ۳ زنجیرەی لێدەن ( ئەم ۳ زنجیرە، یەکەمین تاکە «بنەما»یە) لەسەر بنەمای دواتر یەک تاکە بنەما و لەسەر بنەمای «دواتر»یش ۲ «بنەما»ی لێدەن. هەتا کۆتایی بەو جۆرە (۲ تاکە بنەما، یەک بنەمای دووانە) بچنن و دوایی پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە. لە ڕیزی ۴ ئەبێ ۴۸ «بنەما»تان هەبێ (وێنەی ۴).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۵ و ۶ و ۷: ۴۸ « بنەما»مان هەیە کە لە ڕیزی ۵ و ۶ و ۷ بەبێ زیادکردن، هەر ئەو ۴۸ «بنەما»یە دەچنین. لەم ۳ ڕیزە، چونکە بنەمای لێ زیاد ناکەین فۆڕمی چنینەکەمان بە «قوڵا» دەچێت. سەیری وێنەکەی بکەن (وێنەی ۵).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۸: ۳ زنجیرەی لێدەن و ۱۱ تاکە بنەما. دوای ئەوە ۱ دانە زنجیرەی لێدەن و لەسەر بنەمای دووهەم، یەک بنەمای «کورت»ی لێدەن. دواجار ۳ زنجیرە و لەسەر بنەمای دووهەم یەک بنەمای «کورت»ی لێدەن. ۱۰ جار دووبارەی بکەنەوە (۳زنجیرە، یەک بنەمای کورت) (وێنەی ۶).

فاتمە حسێینی

بەردەوامیی ڕیزی ۸: یەک زنجیرەی لێدەن و بەدوای ئەوەش لەسەر دووهەمین بنەما دەس پێ بکەن و ۱۴ تاکە بنەمای لێدەن. لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە (وێنەی ۷).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۹: «۳ زنجیرە»ی لێدەن و ۱۱ تاکە بنەما، دوای ئەوە، «۲ زنجیرە»ی لێدەن و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن (لە وێنەکەدا بە تیرێکی سوور نیشانە کراوە). لەمە بەولاوە ۳ زنجیرە و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن ۹ جار دووبارەی بکەنەوە (۳زنجیرە و یەک بنەمای کورت) (وێنەی ۸).

فاتمە حسێینی

بەردەوامیی ڕیزی ۹: ۲ زنجیرەی لێدەن و بەدوای ئەوەش ۱۴ تاکە بنەما. لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە (وێنەی ۹).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۱۰: «۳ زنجیرە»ی لێدەن و ۱۱ تاکە بنەما، دوای ئەوە، ۳ «زنجیرە»ی لێدەن و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن (لە وێنەکەدا بە تیرێکی سوور نیشانە کراوە). لەمە بەولاوە ۳ زنجیرە و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن. ۸ جار دووبارەی بکەنەوە (۳ زنجیرە و یەک بنەمای کورت) (وێنەی ۱۰).

فاتمە حسێینی

بەردەوامیی ڕیزی ۱۰: ۳ زنجیرەی لێدەن و بەدواشی ۱۴ تاکە بنەما. لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە (وێنەی ۱۱).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۱۱: «۳زنجیرە»ی لێدەن و ۱۱ تاکە بنەما، دوای ئەوە، ۴ «زنجیرە»ی لێدەن و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن. لەمە بەولاوە ۳ زنجیرە و یەک بنەمای کورت لەناو ئەڵقەی سێ زنجیرەی لێدەن ۷ جار دووبارەی بکەنەوە (۳زنجیرە و یەک بنەمای کورت) (وێنەی ۱۲).

فاتمە حسێینی

بەردەوامیی ڕیزی ۱۱: ۴ زنجیرەی لێدەن و بەدوای ئەوەش ۱۴ تاکە بنەما. لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە (وێنەی ۱۳).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۱۲: هەر وەک ڕیزەکانی پێشوو زنجیرێک بۆ زنجیرەکانی تەنیشتی پێڵاوەکە زیاد دەکرێت (۵ زنجیرە) و ژمارەی ئەڵقەی سێ زنجیرەیی بە یەک ئەڵقە کەم دەبێتەوە (۶ئەڵقە). ژمارەی بنەماکانی ژێر پێڵاوەکەش هەر ۲۶ «بنەما»یە (بە ۳ زنجیرە سەرەتای ڕێزەکە کە یەک بنەما ئەژمار دەکرێت ئەبێتە ۲۶ بنەما) (وێنەی۱۴).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۱۳: هەر وەک ڕیزی پێشوو زنجیرێک بۆ زنجیرەکانی تەنیشتی پێڵاوەکە زیاد دەکرێت (۶ زنجیرە) و ژمارەی ئەڵقەی سێ زنجیرەیی بە یەک ئەڵقە کەم دەبێتەوە (۵ ئەڵقە). ژمارەی بنەماکانی ژێر پێڵاوەکەش هەر ۲۶ «بنەما»یە (وێنەی ۱۵).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۱۴: لەم «ڕیز»ەش هەر وەک ڕیزی پێشوو زنجیرێک بۆ زنجیرەکانی تەنیشتی پێڵاوەکە زیاد دەکرێت (۷ زنجیرە) و ژمارەی ئەڵقەی سێ زنجیرەیی بە یەک ئەڵقە کەم دەبێتەوە (۴ ئەڵقە) ژمارەی بنەماکانی ژێر پێڵاوەکەش هەر ۲۶ «بنەما»یە (وێنەی ۱۶).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۱۵: لەم «ڕیزە»ش زنجیرێک بۆ زنجیرەکانی تەنیشتی پێڵاوەکە زیاد دەکرێت (۸ زنجیرە) و ژمارەی ئەڵقەی سێ زنجیرەیی بە یەک ئەڵقە کەم دەبێتەوە (۳ ئەڵقە) ژمارەی بنەماکانی ژێر «پێڵاوەک»ەش هەر ۲۶ «بنەما»یە (وێنەی ۱۷).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۱۶: لەم «ڕیزە»ش هەر وا زنجیرێک بۆ زنجیرەکانی تەنیشتی پێڵاوەکە زیاد دەکرێت (۹ زنجیرە) و ژمارەی ئەڵقەی سێ «زنجیرەیی»ش ئەبێتە (۲ ئەڵقە) ژمارەی بنەماکانی ژێر پێڵاوەکەش هەر ۲۶ «بنەما»یە (وێنەی ۱۸).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۱۷: هەر وەک ڕێزی پێشوو بەڵام بەم جیاوازییەوە کە لە دوو سەری پێڵاوەکە یەک بنەما زیاد دەکرێت. بەم شێوە: ۳ زنجیرە و ۱۰ تاکە بنەما، لەسەر بنەمای دوازدەهەم ۲ بنەمای لێدەن، ۱۰ زنجیرە، ئەڵقەی سێ «زنجیرە»ش ئەبێتە بە یەک ئەڵقە، ۱۰ زنجیرە، لەسەر بنەمای یەکەم، ۲ بنەما، ۱۳ تاکە بنەما و لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە. سەرنج بدەن لەم ڕیزە ژمارەی بنەمای ژێر پێڵاوەکە ئەبێ ۲۸ بنەما بێت (وێنەی ۱۹).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۱۸: لەم «ڕیز»ەش لە دوو سەری پێڵاوەکە یەک بنەما زیاد دەکرێت. ژمارەی زنجیرەکان ئەبێتە بە ۱۱ زنجیرە و لەسەر ئەڵقەی سێ «زنجیرە»ش ۲ بنەمای «کورت» لێدەن لەم ڕیزە ژمارەی بنەمای ژێر پێڵاوەکە ئەگات بە ۳۰ بنەما (وێنەی ۲۰).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۱۹: لەم «ڕیز»ەش لە دوو سەری پێڵاوەکە یەک بنەما زیاد دەکرێت. ژمارەی زنجیرەکان ئەبێت بە ۱۲ زنجیرە و ناوەڕاستی دوو بنەمای کورتی ڕێزی «پێشو»ش یەک بنەمای «کورت»ی لێ ئەدرێت. لەم ڕیزە ژمارەی بنەمای ژێر پێڵاوەکە ئەگات بە ۳۲ بنەما. لە کوتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە و ۱۰ سانتیمیتر له تارەکەی بهێڵن و زیادەکەی ببڕن (وێنەی ۲۱).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۲۰: لە ڕیزی ۲۰ بەولا تەنیا ژێر «پێڵاوەکە»ی دەچنین. نێڵەکەتان بە بنەمای یەکەمەوە ببەستن (لە وێنەکەدا بە تیرێکی سوور نیشانە کراوە). بنەمای دووانەی لێدەن و بەدواشی ۳۰ تاکە بنەما، لەکۆتاییدا بنەمای دووانە. لە ڕیزی ۲۰ ئەبێ ۳۴ بنەماتان هەبێت (وێنەی ۲۲).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۲۱: بنەمای دووانەی لێدەن (بنەمای دووانە لە سەرەتای ڕیز یانی ۳ زنجیرە و یەک بنەما کە بە یەکەوە ئەبێتە بنەمای دووانە) ۳۲ تاکە بنەما، لەکۆتاییدا بنەمای دووانە. لە ڕیزی ۲۱ ئەبێ ۳۶ بنەماتان هەبێ (وێنەی ۲۳).

فاتمە حسێینی

ڕێزی ۲۲ و ۲۳: ئەم دوو ڕێزەش هەر وەک دوو ڕێزی پێشوو ئەچێندرێت. لە دوو سەری پێڵاوەکە بنەمای «دووانە»ی لێدەن. ئەبێ لە ڕیزی ۲۲، ۳۸ بنەما و لە ڕیزی ۲۳، ۴۰ «بنەما»تان هەبێت (وێنەی ۲۴).

فاتمە حسێینی

لە ڕیزی ۲۰ تا ۲۳ لە دوو سەری پێڵاوەکە بنەما زیاد کرا (وێنەی ۲۵).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۲۴ تا ۳۰: لەژێر پێڵاوەکە ۴۰ «بنەما»مان هەیە کە بەبێ زیادکردن بیچنن تا درێژیی پێڵاوەکە بگات بە ۲۰ سانتیمیتر (بۆ قەبارەی پێی ۳۸، من ۷ «ڕیز»م چنیوە) (وێنەی ۲۶).

فاتمە حسێینی

ریزی ۳۱: ۱۷ بنەمای لێدەن، دوو بنەمای داهاتوو بگۆڕن بۆ یەک بنەما. بەم شێوە کە لە بنەمای یەکەمەوە یەک تار وەربگرن، لە بنەمای «دووهەمی»ش یەک تار وەربگرن، ئێستا سێ تار لەسەر «قولابەکەتان»ە کە بیکەن بە یەک تار (سەیری وێنەکەی بکەن) (وێنەی ۲۷).

فاتمە حسێینی

بەردەوامیی ڕیزی ۳۱: دوو جاری تر ئەمە دووبارە بکەنەوە.
بەم شێوەیە ۶ بنەمای ناوەڕاستی پێڵاوەکە دەبێت بە ۳ بنەما.
لە درێژەدا ۱۷ بنەمای لێدەن (وێنەی ۲۸).

فاتمە حسێینی

ڕیزی ۳۲: ۱۷ «بنەما»ی لێدەن. دواجار ۳ بنەمای داهاتوو بگۆڕن بۆ یەک بنەما. بەو شێوەیە کە لە بنەمای یەکەمەوە یەک تار بگرن، لە بنەمای دووهەم یەک تار و لە بنەمای «سێهەم»یش یەک تار، ئێستا ۴ تار لەسەر «قولابەکەتان»ە کە بیکەن بە یەک تار .
لە کۆتاییدا ۱۷ بنەمای لێدەن و کەمێک لە تارەکەی بهێڵن بۆ دورینی پشتی پێڵاوەکەی و زیادەکەی ببڕن (وێنەی ۲۹).

فاتمە حسێینی

درزی پشتی پێڵاوەکەی بدورێنن (وێنەی ۳۰).

فاتمە حسێینی

نێڵەکەتان لە پشت پێڵاوەکە گرێ بدەن. بە ۳ زنجیرە دەست پێ بکەن و بە دەوری هەر بنەمایەک ۲ بنەما لێدەن (وێنەی ۳۱).

فاتمە حسێینی

بە دەوری ۱۲ «زنجیرەکان»یش ۱۲ بنەما لێدەن (وێنەی ۳۲).

فاتمە حسێینی

ئەم لای «پێڵاوەکە»ش هەر وەک لای تری بە دەوری هەر بنەمایەک ۲ بنەما لێدەن.
لە کۆتاییدا پەیوەندی بکەنەوە بە سەرەتای ڕیزەکە (وێنەی ۳۳).

فاتمە حسێینی

پێڵاوەکەمان ئامادە بوو (وێنەی ۳۴).

فاتمە حسێینی

دەنگ بدەن بەم فێرکارییە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە

  1. سابیر کەمەرخانی

    یەخوا ماندوو نەبن و هەر بژین.????

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):