گڕی ئەوینی لەیلی و مەجنوونە…

شاعیر: شەرمین ئیبراهیم ئاقا

پرسیار کرا لە مەجنوونی شەیدا

چ هۆیەک لەناو دڵت بوو پەیدا

کە وا گرتووتە نووکی پێنووسی

بۆ کێیە کە وا نامە دەنووسی؟

وتی ڕاهێنان دەکەم بە نامە

بزانم لەیلی مەیلی لەلامە

تا سوکنایی بێت مێشک و خاترم

بۆ وی گیانفیدام، هەردەم حازرم

تیری مژۆڵی ئەگریجەخاوی

ئامان! ئەو دڵە چۆن کەوتە داوی

سەرگەردانە دڵ لە عەشقی لەیلی

تۆ بڵێی ساتێ کەم ببێ مەیلی؟

ئەی! من بەفیدای ڕۆژێ هەزار جار!

ئەوین و ئەشقی بۆتە پیشە و کار

هەر من بەهیوای ویساڵی ئەوم

لێشم حەرام بووە خواردن و خەوم

مەجنوون کە نێوی دەرکرد لە شاران

دەگیرساوە لە گۆشە و کەناران

بە هۆی ئەوینی ڕاستەقینە بوو

عەشقی نێوانیان لەمێژینە بوو

گڕی ئەوینی لەیلی و مەجنوونە

لەنێو ئاشقان بۆتە نموونە

سەدان شاعیریان کردە بە شاعیر

کردیان بە خاوەن هەست و هزر و بیر

یا ڕەب! بۆ خاتر خودای کردەگار

ڕیگای ئەوینو هیچ کات نەبێ لار

دەنگدان:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

شەرمین ئیبراهیم ئاقا

هیوام بە خودایە.

ئەم پۆستە خاوەنی 3 بۆچوونە.

  1. نەناسراو

    عالیییی😍😍

  2. mostafa

    زور خوشه دست وچاوت خوش بی

  3. فاتمە حسێینی

    زۆر جوان و بە هەست بوو . بەردەوام بن

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):