
کۆکراوەیەک لە ناوی بێچووی ئاژەڵان لە زمانی کوردی‌دا و…
سومەییە ڕەمەزانی
ژمارە
شرۆڤە
ناو
١
بێچووی مامز:
ئاسکۆڵ
٢
بێچووی بازی مێ:
کارژۆڵ
٣
بێچووی کەو:
کەوباڕ
٤
بێچووی قەل:
جووچکە قەل
٥
بەرخی تازە لەدایک بوو:
بەرخە ساوا
بەرخی دوو ساڵە:
شەک
بەرخی خڕوخۆڵ و جوان:
پامێدە
بەرخێک کە لە زستاندا لەدایک بووە:
زستانەزێ
٦
مەڕێک کە تازە زاوە:
شەکە مەڕ
٧
بێچووی بزن:
کاریلە، کاژیلە
بێچووی بزن کە تازە لەدایک بووە:
کاریلەساوا
کاریلەیەک کە شیری دایکی تازە ناخوا و گەورە بووە:
گیسک
٨
بزنی یەک ساڵە، چ نێر بێ یا مێ:
گیسک
بزنی سپی:
کەورین
٩
بێچووی گامێش:
پاڵاخ
١٠
بێچووی مێش هەنگوێن:
کەوەک
١١
بێچووی ورچ:
لۆلک، بوودەڵە
١٢
بێچووی بەراز:
کودەڵە، بەچکە بەراز
١٣
بێچووی وشتر:
کۆچەک، دەیلاخ
١٤
بێچووی شێر:
شەپاڵ، شێرکۆ
تێبینی: بە منداڵی زۆرێک لە ئاژەڵەکان دەگوترێ (بێچوو ، بەچکە)
شرۆڤە:
کاتێک گەلێک بە زمانی دایکی خۆی نانووسێ و وشەکانی زمانەکەی لەناو دەقی ئەدەبیدا پەروەردە ناکا وردەوردە زمانەکەی بەرەو لاوازی دەڕوا.
هەر نەتەوەیەک خاوەن کەلتوور و زمانی تایبەت بە خۆیەتی بە پاراستنی زمان و کەلتوورمان نەتەوەکەمان زیندوو ڕاگرین.
مامۆستا هەژار جوان باسی پارێزەریی زمان دەکات:
«نه‌ته‌وه‌یه‌ک که پارێزگاری زمانه‌که‌ی خۆی بێ، وه‌کوو دیلێکه که کلیلی زیندانه‌که‌ی له گیرفاندا بێ. هه‌ر کات هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خسا، ده‌توانێ خۆی ڕزگار بکا. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ک که گرنگیی نه‌دا به زمانی خۆی وه‌کوو دیلێکه که کلیلی زیندانه‌که‌ی له ده‌ست دوژمنه‌که‌ی دابێ. بۆیه چۆک داده‌دا و ورده ورده له‌نێو زمان و فه‌رهه‌نگی باڵاده‌ستدا ده‌توێته‌وه.»
دەنگدان:
Loading…
سلام