پێشەکی:
ئێمەی کورد کە ساڵانێکی زۆرە زمانمان مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە پێویستە بە هەستکردن بەم مەترسییە، هەوڵ بدەین بە بەکارهێنانی ناو و وشە کوردییەکان پشکێکی بچووکی خزمەت و پاراستنی زمانەکەمان وەئەستۆ بگرین و هەمووکات لەهەوڵی زیاتر بەکارهێنانی زمانەکان لەجیات زمانە بیانییەکان بین، چ بەشێوەی نووسراوەیی و چ گوتاری و وێژەیی. سەرەڕای ئەوەی کە زۆر هەوڵ دراوە بۆ لەناوچوون و سڕینەوەی، بەڵام ئێستاکەش زمانی کوردی بە زمانێکی دەوڵەمەند دێتە ئەژمار و ئەو دەوڵەمەندییە لە تەواوی بوار و زانستەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.
لە ژێرەوە ناوی زانستیی بەشەکانی “چاو” و “گوێ” بە زمان و ڕێنووسی کوردی کە لەلایەن مامۆستا “دیاکۆ هاشمی” ئامادە کراوە، دەخرێتە بەردەستتان. مامۆستا “دیاکۆ هاشمی” یەکێک لەم کەسانەیە کە ساڵانێکە خەریکی تێکۆشانە بۆ خزمەت و زیندووڕاگرتنی زمانەکەمان. لەم پۆستەدا بەشێکی بچووک لە بڵاوکراوەکانی ئەم مامۆستا پایەبەرزە دەبینین.
شایانی باسە کە ناوە کوردییەکان زۆر بەجوانی دەرخەری تایبەتمەندی و کاری بەشەکەن و هەر بەم هۆیەش، زۆر باش لە مێشکدا دەمێننەوە.
ناوی بەشەکانی گوێی مرۆڤ بە زمانی کوردی:

ناوی بەشەکانی گوێ لە دەرەوە بۆ ژوورەوە:
١- پەڕەکەی گوێ
٢- جۆگەی بیستن
٣- پەردەی گوێ
٤- ئێسکەچەکوش
٥- ئێسکەدەزگا
٦- ئێسکەئاوزەنگی
٧- جۆگەی کەوانی
٨- پەنجەرەی هێلکەیی
٩-خڕەپەنجەرە
١٠- دەماری ڕاڕەوی
١١- دەماری بیستن
١٢- لوولپێچی گوێ
١٣- گوێی ناوەندی
١٤- جۆگەی ئۆستاکی – جۆگەی گوێ
ناوی بەشەکانی چاوی مرۆڤ بە زمانی کوردی:

ناوی بەشەکانی چاو:
١- کۆرنییە، ڕەشێنە
٢- شلاوی چاو
٣- ڕەنگێنە
٤- بیلبیلە
٥- هاوێنە
٦- ماسوولکەی کوڵکن
٧- شلەی شووشەیی
٨- بینینەدەمار
٩- ڕاستەماسوولکەی ژێرەوە
١٠- ڕاستەماسوولکەی سەرەوە
١١- سپێنە
١٢- تۆڕە خوێنبەر و خوێنهێنەر
١٣- تۆڕی چاو
١٤- کوێرەپەڵە
١٥- زەردەپەڵە
سەرچاوە:
لاپەڕەی “ئینستاگرام”ی “فێرگەی زمانی کوردی|دیاکۆ هاشمی” بە ناونیشانی: https://www.instagram.com/diyakohashemi/
وێڕای سڵام و خۆشەویستی.کاک دیاکۆگیان پێیرۆزباییتان لێ دەکەم بەڕاستی خزمەتگوزاریێکی مەزنە بەزمان و وێژەی کوردی.سپااااسی بێ بڕانەوە🌷🌸🌹🙏👌بمێنی ئازیزی هێژا