
هەندێک زانیاری سەبارەت بە چەند نەخۆشیی چاو
سابیر کەمەرخانی
لە خوارەوە باسی ئەم شتانە دەکرێ:
① جیاوازیی نێوان نزیکبینی و دووربینی
② نیشانەکانی دووربینی
③ شەش هۆکاری وشکبوونەوەی چاو

نزیکبینی و دووربینی:
هەر وەکوو خۆتان دەزانن دووربینی و نزیکبینی، دوو جۆر لە نەخۆشییەکانی چاوی مرۆڤن.
🔵 نزیکبینی: کەسی نزیکبین شتە نزیکەکان بەباشی دەبینێت بەڵام زۆر بەقورسی شتی دوور دەبینێت.
💡 نزیکبینی زیاتر لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت.
🔵 دووربینی: کەسی دووربین شتە دوورەکان بەباشی دەبینێت بەڵام شتی نزیک بەقورسی دەبینێت.
💡دووربینی لە دوای تەمەنی ٤۰ ساڵی دەردەکەوێت.



🩺👩⚕ نزیکبینی و دووربینی بە نەشتەرگەریی چاو چارەسەر دەکرێت یان چاویلکە بەکار دەهێنرێت یان هاوێنە (عەدەسی)ی تووبی بەکار دەهێنرێت.

🔶 نیشانەکانی دووربینی:
① ئازاری سەر، بەتایبەت پشتی سەر
② هیلاکبوونی چاو و جەستە
③ سووربوونەوە و خورانی چاو
④ فرمێسک و سووربوونەوەی چاو
⑤ ترس لە ڕووناکی (فۆتۆفۆبیا)
⑥ کەمبوونەوەی بینین

🔴 شەش هۆکاری وشکبوونەوەی چاو:
لە خوارەوە شەش خووی ڕۆژانە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو بۆتان نووسراوە
① خۆیندنەوە پێش خەوتن لەسەرپشت
② زۆر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
③ زۆر بەکارهێنانی مۆبایل
④ کەم خواردنەوەی ئاو
⑤ شوفێریکردنی زۆر لە شەودا
⑥ گرنگینەدان بە چاویلکەی دژەخۆر

ڕێز و سپاس.هیوادارم بەکەڵک بێت.
دەنگ بدەن بەم نووسراوە:
Loading…
زۆر زۆر بە نرخ بوو .بژین و بەردەوام بن
زۆر ڕێکوپێک و بەنرخ بوو. بژین
زۆر بەکەڵک و بەنرخە جێگای شانازییە .بژین
دەستان خۆشبێت بمێنن بۆ گەل و وڵات