نەخۆشییە دەروونییەکان باشتر بناسین 

سومەییە ڕەمەزانی 

پێڕست: 

پێشەکی:

نەخۆشی و پەشێویی دەروونی بەشی جۆراوجۆری هەیە کە هەندێکیان زیاتر لە کۆمەڵگەدا باون و پەرەیان زیاتر گرتووە. “خەمۆکی” و “ناڕەحەتی” لە زۆربەی نەخۆشییە دەروونییەکانن کە لە هەردوو ڕەگەزدا چاودێری دەکرێن و زۆرترین ڕێژەی ئاماژەدان بە دەروونناسان و کلینیکەکانی دەروونییان هەیە. ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین ڕەنگە بە هۆی جۆراوجۆرەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بن، وەک: بۆماوەزانی، کاریگەریی ژینگەیی و هۆکاری خێزانی و زۆری دیکە.

هەندێکیان بۆ نموونە نێو دەبەین:
1. نەخۆشییەکانی کۆئەندانی دەمار
2. نائارامیی دووجەمسەری
3. ناتەواویی دڵەڕاوکە
4. ناتەواوییەکانی پەیوەندیدار بە پەستان (فشار)
5. نەخۆشیی خۆراکی
6. شێواندنی خەو
7. بێزاری لە ژیان
8. نەخۆشیی خەمۆکی
9. دڵەکوتە یا ئێسترێس
10.  شیزۆفێرنیا
11. ناتەواویی کەسایەتی

🔴”دڵەکوتە” یا “ئێسترێس”:

“ئێسترێس” هەستێکی سۆزداری یا گرژیی جەستەیییە. ئەمە دەتوانێ بە هۆی هەر ڕووداوێک یا بیرکردنەوەیەک بێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ نائومێد و تووڕە بیت.
“دڵەکوتە” یا “ئێسترێس” کاردانەوەی جەستەیە بۆ بەرەنگاری یا داواکاری.
لە کاتە گرینگەکاندا، دەتوانێت ئەرێنی بێت، وەک: کاتێک یارمەتیت دەدات لە مەترسی دوور بیتەوە.
لەشی ئێمە کاردانەوەی هەیە بە تەڕاییی هۆرمۆنەکان. ئەم هۆرمۆنانە هۆشیاریی مێشک زیاد دەکەن و هەروەها دەبنە هۆی گرژیی ماسولکەکان و زیادکردنی نەبز لێدان.
لە ماوەیەکی کورتدا ئەم کاردانەوانە باشن چونکە دەتوانن یارمەتیدەر بن.

دوو جۆری سەرەکیی “ئێسترێس” هەیە:
۱.ئێسترێسی درێژخایەن:
ئەم فشارە بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام دەبێت. ئەگەر کێشەی دارایی، هاوسەرگیریی ناسەرکەوتوو یا زەحمەتی کارکردنت هەیە، لەوانەیە تووشی فشارێکی درێژخایەنی بیت. هەر جۆرە فشارێک کە بۆ هەفتە یان مانگ دەخایەنێت، “ئێسترێسی درێژخایەن”ـە. تۆ دەتوانیت زۆر ڕاهاتوو بیت بۆ فشارە درێژخایەنەکان بەشێوەیەک کە نازانیت ئەوە “کێشە”یە. ئەگەر ڕێگەیەک نەدۆزیتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێسترێس، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی سەرەکی لە باری دەروونی و تەنانەت تەندروستیی جەستەیی.

۲. ئێسترێسی کورتماوە و زووتێپەڕ:
ئەوە فشارێکی کورتخایەنە کە بەخێرایی دوور دەکەوێتەوە. لە کاتێکدا کە تووشی مەترسییەکی کاتی یا خۆشییەکی کاتی بووی و زوو تێپەڕ دەبێت هەموو کەسێک لەو کاتەدا فشاری توندی هەیە و ئەمە ئاسایییە.

🔴”نەخۆشیی دووجەمسەری” چین؟

“نەخۆشیی دەروونیی دووجەمسەری” زیاتر بە “خەمۆکیی شەیدایی” ناودەبرێت.
هەر وەک لە ناوەکەیڕا دیارە؛ کەسێک کە نەخۆشیی دووجەمسەری هەیە، تووشی جۆش و مەزاجی توند دەبێت و ئەو نائارامییە لەوانەیە چەند حەوتوو و مانگ بگرێتەوە و ژیانی ئاسایی لێ تاڵ دەکات.

ئاکاری خەمۆک: هەستێکی زۆر بە خەمۆکی

ئاکاری شەیدایی: هەستێکی بەختەوەری و نائومێدییەکی گەورە!

ئاکاری تێکەڵ: بۆ نموونە ئاکاری خەمۆکی لەگەڵ بێقەراری و چالاکیی لەڕادەبەدەر بەهۆی شەیدایی.

هۆکارەکانی نەخۆشیی دووجەمسەری:
هۆکاری گشتی و بەتەواوی ئەم ئاڵۆزیانە نەدیتراوەتەوە، بەڵام توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن:
نەخۆشیی دووجەمسەری بنەچەی بۆماوەزانی هەیە. بە واتایەکی تر، “ژێنەکان” زیاتر کاریگەرییان ھەیە لەو ئاڵۆزیانە لە بەرامبەر پەروەردەکردندا.
کێشەی جەستەیی لەوانەیە هۆکاری ئەو ئاڵۆزیانە بێت لەو بەشەی مێشک کە کۆنترۆڵی باری دەروونی دەکات. لەبەر ئەوەیە کە ئەم ناتەواویانە دەتوانێت بە دەرمان چارەسەر بکردرێت.
ھەندێک جار دەتوانێ ببێت بە هۆی “دڵەکوتە” یا “نەخۆشی”.

🔴شیزۆفێرنی:

“شیزۆفێرنی” نەخۆشییەکی مێشکییە کە زیان بە شێوازی بیرکردنەوە و ڕەفتار و دەربڕینی سۆز و تێگەیشتن لە ڕاستەقینەکان دەگەیەنێت. کەسانی خاوەنی ئەم نەخۆشییە (بە توندترین و لاوازترین جۆری نەخۆشی دەروونی دادەنرێن) زۆرجار کێشەیان هەیە لە کۆمەڵگەدا (ژینگەی کار و قوتابخانە) و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. شیزۆفێرنی کەسەکە دەترسێنێت و لە دۆخی ئاساییی هەڵسوکەوتی لادەبات. ئەم نەخۆشییە تا کۆتاییی تەمەنی لەگەڵ تووشبوودا پەیوەندیی هەیە و بەداخەوە ناتوانێت چارەسەر بکرێت بەڵام دەتوانێت بە شێوازی گونجاو بە یارمەتی “دەروونناس” کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بە پێچەوانەی بیروباوەڕی خەڵکەوە، نەخۆشی شیزۆفێرنی، فرەییی کەسایەتییان نییە. شیزۆفێرنی جۆرێکە لە نەخۆشیی دەروونی کە ناتوانێت جیاوازی نێوان ڕاستەقینە و خەیاڵ بدرکێنن، لەو کاتەیەوە کە نەخۆش ئەم ناتەواوییە پەیوەندییان بە واقیعتەوە لەدەست دەدەن و جیهان لە بیری ئەوان وەک بازاڕێک بە سەدان وێنە و دەنگە.
ڕەوشت و هەڵسوکەوتی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە زۆر گوماناوی و تەنانەت جێگای ترس بێت.

نیشانەکانی شیزۆفێرنی:

نەخۆشەکانی شیزۆفێرنی هەڵسوکەوت و ڕەوشتیان دەگۆڕدرێت کە لەوانەیە یەکێک لەو نیشانانە بێت:
گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی
تێکچونی کەسایەتی (هەستێکی درۆ و نادیار کە لە خەیاڵیاندا هەیە)، هەندێجار لەگەڵ دڵەڕاوکێیەکی تونددا دێت
کەم خۆراکی
خەیاڵاویبوون (بیستن یان بینینی ئەو شتانەی کە بوونیان نییە)
هەستکردن بە کۆنترۆڵکردنی هێزە دەرەکییەکان
درکاندنی وشەی بێپەیوەندی بە بابەت

🔴تێکچوونی خەو:

“تێکچوونی خەو” کۆمەڵێک نەخۆشییە کە کاریگەری لەسەر توانای کەسێک هەیە بۆ خەوتن بە شێوەیەکی ڕێکوپێک. بڵاوبوونەوەی ئەم نائارامیانە چ بەهۆی نەخۆشی یان دڵەڕاوکێیەکی لەڕادەبەدەر، لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوون دەکات. لە ڕاستیدا، زیاتر لە سەدا ٧٥ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٩ ساڵیدا هەیە ڕاپۆرتی تێکچوونی خەویان دەدرێت.

نیشانەکانی تێکچوونی خەو:
نیشانەکان دەتوانن جیاواز بن بەپێی خێرایی و جۆری تێکچوونی خەو. هەروەها، ڕەنگە نیشانە جیاوازەکان ڕوو بدات ئەگەر تێکچوونی خەو لە نەخۆشییەکی تر دروست بێت. هەرچۆنێک بێت، نیشانە گشتییەکانی ناتەواوی خەوتن بریتین لە:
کێشە لە خەوتن یان لە خەودا مان
هەستکردن بە ماندوویەتییەکی زۆر لە درێژاییی ڕۆژدا
سۆز بۆ سەرخەوی کاتی ڕۆژ
بێزاری یا دڵەڕاوکێ
خەمۆکی

🔴خەمۆکی:

“خەمۆکی” حاڵەتێکە کە تێیدا مرۆڤ ڕۆحێکی بەرز و زیندووی نەبێت یا نەبوونی ڕۆح و زیندوویەک کە بۆ ژیان پێویستە. بەپێی ئاستی خەمۆکی و جۆری ئەو حاڵەتە دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە بەتاڵی و تەنیایی و بێدەربەستی و دەیان حاڵەتی تر لە کەسێکی خەمۆکدا کە دەبێت بەخێرایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بۆ ڕێگرتن لە خۆکوشتن یا بەرگری لە ئاڵۆزترکردنی کێشەکان.

هۆکاری خەمۆکی:
هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نییە بۆ خەمۆکی، چونکە زۆربەی کات بە تێکەڵکردنی چەند هۆکارێکی جیاواز ڕوودەدات. ئەم هۆکارانە لەوانەیە “فیزیۆلۆجی (جەستەیی)” بن یا لەوانەیە بەهۆی بارودۆخ و شێوازی ژیانی کەسێکەوە بێت. دەستنیشانکردنی ڕەگی خەمۆکی لە ئەستۆی دەروونناسێکی پسپۆڕە، بەڵام هەندێک لەو هۆکارانەی کە لە زۆربەی خەڵکدا وەک یەکن بەم شێوەیەن:
مێژووی خێزان
مێژووی ڕووداوە تاڵەکانی منداڵی
پێکهاتەی مێشک
دەرمان و خواردنەوەی مادە هۆشبەرەکان

لە کۆتاییدا

بە ڕای دەروونناسان “نەخۆشیی دەروونی” دەتوانێت ببێتە هۆی شێواندن لە چالاکیی ڕۆژانە و پەیوەندی و کار و قوتابخانە و شوێنە گرینگەکانی تر. بە یارمەتیی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ و چارەسەری گونجاو، خەڵک دەتوانن لە نیشانەکانی خۆیان ڕزگار بکەن و ڕێگا کاریگەرەکانی گونجاو بدۆزنەوە.
🔴تێبینی:
دیارە نەخۆشی و پەشێویی دەروونی بەشی جۆراوجۆری هەیە، لێرەدا باسێکی گشتی لەو نەخۆشیانە کراوە و تەنیا چەند نەخۆشی بۆ وێنە شرۆڤە کراوە.
ناساندنی ئەم نەخۆشیانە تەنیا بەدەست ڕاوێژکار و دەروونناسی پسپۆڕە تا باشترین چارەسەر و دەرمان بە نەخۆش بناساندرێت و ڕێنموویی بکردرێت.

نووسەر:

  • «سومەییە ڕەمەزانی» بە یارمەتیی ڕاوێژ لەگەڵ «کەیوان بەهرامی»؛ کارناسی باڵای دەروونناسی

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سومەییە ڕەمەزانی

من پێشەنگم. هەوڵ و تێکۆشانی من، فێربوون و فێرکاریی ڕێنووسی کوردییە.

ئەم پۆستە خاوەنی 4 بۆچوونە

  1. فاتمە حسێینی

    پۆستێکی زۆر بەنرخ و بەسوود بوو.بژی و بەردەوام بی هاوڕێی عەزیز

  2. نەناسراو

    سڵاوو ڕێز حورمه ت به ڕێز هەر سه رکه و تو وبی جوان و به که لک بوو

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):