ڕێگای نوێ بۆ وەدەستهێنانی وزە لەپێناو ژینگەی خاوێن… 

 / 

وەرگێڕ: سابیر کەمەرخانی

 / 

وزە نوێبووەکان چین؟!

“وزە نوێبووەکان” یان “وزە جێگرەوەکان (renewable energy)” بریتین لەو وزانەی کە بە “وزەی خاوێن” یان “هاوڕێی ژینگە” ناسراون کە لە کاتی بەکارهێنانیاندا نابنە هۆی پیسبوونی ژینگە، هەروەها ئەم وزانە بوونیان بەردەوامە و لەناو ناچن.
لە ئێستادا بەهۆی گەرمبوونی زەوی و مەترسییەکانی گۆڕینی کەشوهەوا، هەموو بیروڕا و بۆچوونەکان بەرەو گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەکان چوون، لەبەر ئەوەی وزە نوێبووەکان هاوڕێی ژینگەن و نابنە هۆی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی گازی “دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2)” و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای زەوی.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە وڵاتانی جیهان لە بەکارهێنانی سەرچاوە وزە پیسکەرەکان وەکوو: نەوت، خەڵوزی، بەردین، وزەی ئەتۆم، وزەی کیمیایی، دوور بکەنەوە و ڕوو بکنە بەرهەمهێنانی وزه نوێبووەکان.

سەرچاوەی وزە نوێبووەکان بۆ بەرهەمهێنانی وزە:

لە خوارەوە سەبارەت بە ئەم پێنج وزە نوێیبووانە بۆتان باس دەکرێت، بەڵام ئەمانە تەواوی وزە نوێیبووەکان نین، بەڵکوو گرنگترینیانن:

۱- وزەی ئاو (Hydropower energy)

“وزەی ئاو” بەو وزەیە دەوترێت کە لە بزووتنی ئاو وەردەگیرێت. وشەی (Hydro) وشەیەکی یۆنانییە و بە مانای ئاو دێت. ئاو جگە لەوەی سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەر و ژیانەوەی زەوی، لە هەمان کاتدا سەرچاوەیەکی سەرەکیشە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن. لە ڕابردووی دوورەوە ئاو سەرچاوەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی وزە و هێز بووە. هەروەها بۆ جوڵاندنەوەی ئامێرە میکانیکییەکان  بەکار هاتووە، لە ئێستاشدا بەهۆی دروستکردنی بەست و بەنداوەوە توانراوە سوود لە وزەی ئاو وەربگیرێت. یەکەمین بەکارهێنانی کرداری و زانستیی ئاو بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱٨٨۲. لە ئێستادا وزەی ئاو بەڕێژەی ۲۰ ٪ بەشدارە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی وزە لە جیهاندا.
گەورەترین وێستگەی وزەی ئاو لە وڵاتی “چین” دامەزراوە.

۲- وزەی خۆر (solar energy)

“وزەی خۆری” وزەیەکە کە لە ڕووناکی و گەرمیی خۆرەوە وەردەگیرێت. ئەم وزەیە بە بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنۆلۆژیای نوێ بەرھەم دێت. بڕێک لەم تەکنۆلۆژیایانە بریتین لە بەکارھێنانی کۆکەرەوەی گەرمیی خۆری، تەکنۆلۆژیای فۆتۆڤۆڵتایی (یان تەختەخانەی ھەڵمژی خۆری)، وزە گەرمیی خۆر، تەلارسازیی خۆری و …
لە ساڵی ۲۰۱۱، ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە ڕای گەیاند، پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای وزەی خۆر -کە ھێشتا تەواو نەکراوە- شتێکی بەپێز و پاک دەبێت، سوودێکی گەورە و درێژخایەنی دەبێت و دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئاسایشی وزەی وڵاتان و گەڕاندنەوەیان بۆ سەرچاوەی ڕەسەنی ھەموو وزەکان (ئەو وزانەی کە بوونەتە سەرچاوەی بەردەوامی پیسبوونی ژینگە). تەکنۆلۆژیاکانی وزەی خۆر ھۆکاری دابەزاندنی خەرجییەکانی وزە و ھێواشکردنەوەی گەرمبوونی زەوین.

۳- وزەی با (wind energy)

“وزەی با” بە وزەیەکی خاوێن و نوێبووەوە دادەنرێت و کاریگەریی کەمتری ھەیە لەسەر ژینگە بە بەراورد بە سووتاندنی “خەڵووزی بەردین” بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.
“وێستگەی با” پێکدێت لە چەندەھا “توربینی با” کە بەستراون بە “گۆڕەڕی ھێزی کارەبایی”. با لە وشکاییدا سەرچاوەیەکی ھەرزانی وزەی کارەبایە، بە بەراورد لەگەڵ خەڵووز و کێڵگە گازییەکان.

یەکەم “ئاشی ھەوایی” کە بەکارھات بۆ دروستکردنی وزەی کارەبا لە “سکۆتلەندا“، لە مانگی تەمووزی ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن “پرۆفیسۆر جەیمس بلیت” لە کۆلێژی “ئەندەرسۆن” دروست کرا. “بلیت” توربینە ١٠ مەترییەکەی لەناو باخچەیەک لە خانوویەکەی لە ڕۆژێکی پشوودا دانا بۆ ئەوەی خانووەکەی بۆ ڕووناک بکاتەوە کە دەبێتە یەکەم خانوو کە سەرچاوەی ڕووناککەرەوەکەی وزەی با بێت.

“دانیمارک” وڵاتێکە کە زۆرترین ڕێژەی بەکارھێنانی وزەی بای ھەیە.

٤- وزەی گەرمیی ناخی زەوی (Geothermal energy)

ئەم “وزەی ناخی زەوی”یە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ گەرمی و بەدەستهێنانی هێز (توانا) بەبێ ئەوەی ژینگه پیس بکرێت. “وزەی گرماییی ناخی زەوی” دروست بووە لە ئەو گەرمییە زۆرەی کە بە هێزێکی زۆر لە پێش زیاتر لە ٤ ملیۆن ساڵ و لە ناخی زەویدایە، کە پلەی گەرمییەکەی دەگاتە ٤۹٨۲ پلەی سەدی سیلیزی.

٥- وزەی زیندە بارستەییەکان (Biomass energy)

ئەم جۆرە وزەیە لە پاشماوەی ماددە سەوزەکان پەیدا دەبێت، وەک: دار، قامیشی شەکر، و ماددە ئۆرگانییەکان، وەک: کای دانەوێڵە، دارودرەختی بەکارهاتوو لە خانووبەرەدا، هەروەها پاشماوەی مرۆڤ و گیانەوەر، وەک: زبڵ، پەین، کە وزە لە خانەکانیاندا جێماوە و کاتێک ئەم پاشماوانە دەخرێنە زەوییەوە تێک دەشکێن یاخود بەهۆی بەکتریاوە شی دەبنەوە و گازی “میسان”یان لێ دروست دەبێت، کە وەک سووتەمەنی سوودی لێ وەردەگیرێت. ئەم گازە لە کێڵگەکاندا کۆ دەکرێتەوە و لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەکرێت و دەسوتێنرێت، گازێکی گەرمی خاون پەستان دروست دەکات. بەم شێوە جۆرێک لە وزەی نوێبووەوە بەرهەم دێت کە شانبەشانی وزەکانی تر بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا سوودی لێ وەردەگیرێت. ئەم جۆرە وزەیە لە ئێستادا بڕی ١٤٪ی وزەی کارەبای جیهان دابین دەکات.

سەرچاوە (ئینگلیزی):

  • nationalgeographic.org
  • energy.gov
  • en.wikipedia.org

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە

  1. فاتمە حسێینی

    دەست و قەڵەمتان خۆش.پۆستێکی بەسوود و نموونەیە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):