چەند نموونە لە باوترین پەندەکانی زمانی کوردی 

کۆکردنەوە و نووسین: فاتمە حسێینی 

مریشک هێلکەش ئەکات و ڕیقنەش (جیقنە) ئەکات. 

گۆم تا قووڵ بێ مەلەی خۆشترە. 

لە بخۆر مەترسە، لە نەخۆر بترسە. 

دەس خۆی نییە و ماری پێ ئەکوژێ. 

دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە. 

ئاو بتبا، لە پردی ناپیاو مەپەڕەوە. 

ئاسنی سارد بە فوو نەرم نابێ.  

دایکی بەچکە ژیشک گوتی:«ئاخۆ لە کۆرپەی من ناسکتر بوونی هەس؟» 

دار هۆرەی لە خۆی نەبێ ناقڵشێ. 

ئازا جارێک ئەمرێ ترسەنۆک هەزار جار.

گوێبڕ نەچێتە بازاڕ، بازاڕ ئەگەنێ.

چەم بێ چەقەڵ نابێت.

لە هەموو هەورێک باران نابارێت.

گۆشتی ڕانی خۆت بخۆ و منەتی قەساب هەڵمەگرە.

ماسی لە بەحرا سەودا ناکرێت.

ماست نییە بە دەمتا دیار بێت.

بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت.

چی بچێنیت ئەوە ئەدووریتەوە.

شەل نییە، پای شکاوە.

بەری ڕۆژ بە بێژنگ ناگیرێت.

کوێر تا ئەمرێ بەتەمای دوو چاوی ساخە.

کونەمشکی لێ بووە بە قەیسەری.

گەورە ئاو ئەڕێژێ و بچووکیش پێی لێ ئەنێ.

کە جام پڕ بوو لێی ئەڕژێ.

من ئەڵێم نێرە و ئەو ئەڵێ بیدۆشە.

لە دە گوێز گوێزێک پووچ ئەبێت.

ڕێوی بە کونێک ناچێ هەژێکیشی (/قانگەلاشک) بەدوایە.

ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕیت.

بەردی بچووکیش سەر دەشکێنێ.

چەپڵە بە یەک دەست لێ نادرێت.

کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە.

ئاوی دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێ.

باری کەر دایم قورسە.

بووکێ لەگەڵ تۆمە، خەسوو تێ بگە.

هەموو کەس لە شەڵواری خۆی پیاوە.

دوو گا لە دۆڵێکا ڕەنگی یەک نەگرن، خووی یەک ئەگرن.

ماڵ لەخۆی نەبوو میوانیش ڕووی تێ کرد.

هەتا دوور بی پووری.

برامان برایی، کیسەمان جیایی.

خزم گۆشتی یەک بخوا، ئێسقانی یەک ناشکێنێ.

سەری بێڕۆژی ها لە ژێر خاکە.

مەلی گۆشتخۆر دەنووکی چەفتە.

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە.

  1. سابیر کەمەرخانی

    ماندوو نەبن.زۆر زۆر بەنرخ و سەرنجڕاکێشە.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن: