
شووشەی پیس
وەرگێڕان لە ئینگلیزی: سابیر کەمەرخانی
نووسەر: Thomas S. Monson
سەرچاوە: wisdomshare.com
ژن و مێردێک خانووی دڵڕفێنی خۆیان دۆزییەوە. چەند ڕۆژێک دوای کڕینی خانووەکە، چوونە نێو خانوو نوێەکەیانەوە و زۆر دڵیان پێ خۆش بوو. بەیانییەک کە هەستان بۆ نانی بەیانی، ژنەکە لە پەنجەرەکەوە سەیری ماڵە دراوسێکەیانی ئەکرد، وتی:”ئازیزم سەیری ئەو جلانە کە چۆن پیس شتوونی، وا دیارە ژنی ئەو ماڵە نازانێت جل بشوات؟!” تۆزێکیش پێکەنی پێیان.
ئەم ڕستەیە هەموو بەیانییەک دووبارە ئەبوویەوە! هەتا گێشتنە نزیکەی هەفتەیک، بەیانییەک کە هەستان ژنەکە سەیری کرد جلەکان زۆر پاک سپین، بۆیە وتی:”ئازیزم چاوت لێیە؟ سوپاس بۆ خوا لە کۆتاییدا فێری جل شوتن بووە؟!!” پیاوەکەش وتی:”نا ئازیزەکەم، ئەم بەیانییە من زوو هەستام ئەو شووشەیەم پاک(ڕوون) کردەوە چونکە ئەو شووشەی کە تۆ سەیری جلانت لێوە ئەکرد زۆر چڵکن و پیس بوو.”
ڕاوێژ (ئامۆژگاری): هەندێک جار وادەزانین کە کەموکورتی و هەڵەکان لە کەسانی ترەوەیە بەڵام بێئاگا لەوەی کە لە ڕاستیدا خۆمان سەرچاوەیانین!
دەنگدان:
Loading…
زۆر جوان بوو بەردەوام بن.
سپاس🌹
دەستان خۆش بێ . زۆر جوان بوو
ڕێز و سپاس🌹
دەس خوەش، ڕەنگینۊ ، فرە فرە سپاسدان کەم 🙏🏽🌷
بەراستی سپاس بو ئەوە کە ئەو زەحمەتە دەکێشن بۆ گەلی خوشەویستی کورد و کوردستانی سەرفەراز ، زۆر سپاس
ئامۆژگارێکی زۆر بە سوود بو،کەڵکمان لێ وەرگرت،دەستتان خۆش بێ و بەردەوام بن🌹🌹
بەراستی سپاس بو ئەوە کە ئەو زەحمەتە دەکێشن بۆ گەلی خوشەویستی کورد و کوردستانی سەرفەراز ، زۆر سپاس
زۆرتان سپاس دکم مامۆستا کەمەرخانی