یەکەم گەرماوی ئەفریقا 

وەرگێڕان لە ئینگلیزی: سابیر کەمەرخانی

زۆر ساڵ لەمەوپێش سەرۆکی ناوخۆیی لە ئەفریقا مێوانداری دەکا لە ژنێکی ئینگلیزی بۆ ئەوەی کە یەکم کەس بێت بۆ بەکارهێنانی گەرماوی نوێ لە وڵاتی ئەفریقا.
ئەو خاتوونە ڕۆیشت بۆ وڵاتی ئەفریقا و چووە نێو گەرماوەکە. بۆریی ئاوەکە واز دەکات و دەچێتە ناو ئاوێکی گەرم و خۆش، بەڵام کاتێک کە سەیری سەرەوەی کرد، ترساو، بۆ ئەوەی کە یەکێک لە سەرەوە سەیری دەکرد.
خاتوونەکە بەخێرایی لە ئاوەکە ڕۆیشتە دەر. جلوبەرگەکانی لەبەر کرد و ڕای کرد بۆ دەرەوەی گەرماوەکە.
لە دەرەوە، پیرەمێردێک لەگەڵ کەرێکی بینی کە یەک تەنەکەی ئاوی گەرم لە یەک دەستی و یەک تەنەکەی ئاوی سارد لە دەستی دیکەی هەبوو. لە بەردەمیشیدا دوو ڕۆحەتی (قیف) هەبوو.

خاتوون پرسیاری لێ کرد: بۆچی سەیری من دەکردی ئەو کاتەی کە من خەریکی شۆرگە بووم؟
پیرەمێرد وتی: من دەبێ بیبینم کە ئێوە کام بۆریی ئاو واز دەکەن خاتوون. ئەگەر وا نەکەم، نازانم کە ئاوی سارد بڕژێنم یان ئاوی گەرم!!

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

ئەم پۆستە خاوەنی بۆچوونێکە

  1. نەناسراو

    بژی زۆر ڕێک و جوان بوو هیوادارم قەڵەمت هەر وا ڕەنگین بە وشەی کوردی بێ

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):