
ڕۆژێک و دوو یاد
زانیار موحەممەدپوور
❇️ زۆر بە دەگمەن هەڵدەکەوێ کە دوو بابەتی گرینگ و سەرەکیی پەیوەندیدار بە ناسنامەی گەلێک، لە شوێن یان کاتی هاوبەشدا جێگیر ببن.
ئەگەر ئەو هەڵکەوتە بۆ گەلێک بێت کە ناساندنی خۆی بۆ ببێتە ئاوات، دیارە بابەتەکە دەگمەنتریش دەنوێنێ.
🖌 “21ی فێڤڕییە” لە ڕۆژژمێری جیهانیدا وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دەستنیشان کراوە.
🖌 هەر ئەو ڕۆژە لە رۆژژمێری کوردیدا، دەکەوێتە دووهەمین رۆژی مانگی ڕەشەممە، کە هاوڕێکەوتە لەگەڵ سالوەگەڕی کۆچی دواییی نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و زمانەوانی هاوچەرخی کوردان؛ “ماموەستا عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی (ماموەستا هەژار)”.
🔆هاوکاتبوونی بڕیاری جیهانی بۆ دیاریکردنی رۆژی زمانی دایکی، لەگەڵ ساڵیادی نەتەوەییی کەڵەپیاوێک کە تەمەنی خۆی پاوانی زمانی دایکیی کردووە، ڕەنگە جێی سەرنج بێت.🔆
🔴 بەڵکوو نرخاندنی ڕۆژی زمانی دایکی هاوکات بێت لەگەڵ کۆشش بۆ چێژ وەرگرتن لە گەنجینەی بەپێزی زمانی کوردی.
زانیار موحەممەدپوور
ڕەشەممەی ١٤٠٠
دەنگ بدەن بەم نووسراوە:
Loading…
زۆر بە نرخ بوو.بژین و بمێنن بۆ خزمەت بە زمانی کوردی
بن , فێڤریە ، رۆژمێر ، رەشەمە ،کۆچی دوایی ، مامۆستا ، عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی ، نەتەوەیی ، زمانی دایکی ،
بە هیوای سەرکەوتن
بژین و سەرکەوتوو بن