شێعر:

لە شاییدا، لە وەختی هەڵپەڕینا

لە خۆشیدا، لە کاتی پێکەنینا

لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا

ئەمن ئەی نیشتمان! تۆم هەر لەبیرە

بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ ئەبێ خەو

بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو

لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو

ئەمن ئەی نیشتمان! تۆم هەر لەبیرە

زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار

لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار

تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار

ئەمن ئەی نیشتمان! تۆم هەر لەبیرە

لە کوێستانێ، دەمی ڕاو و شکارێ

لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ

لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ

ئەمن ئەی نیشتمان! تۆم هەر لەبیرە

دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم

لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم

بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم

ئەمن ئەی نیشتمان! تۆم هەر لەبیرە

شاعیر: هێمنی موکریانی

دیوان: تاریک و ڕوون

خوێندنەوە: باست حەمەغەریب

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئەم پۆستە خاوەنی بۆچوونێکە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):