شێعر:

لێم مەپرسە بۆچی ئەمڕۆ

ژوورەکەم وا ڕازاوەیە

ئەمڕۆ باخچەی حەوشەکەشمان

زۆر بۆنخۆش و گەشاوەیە

میوانێکی ئازیزم دێ

وەک گیانم خۆشم ویستووە

ئەی نابینی فەرشی ڕۆحم

بۆ پێشوازی، ڕاخستووە؟

ئەو ڕۆژانەی کە دێی بۆ لام

دیدەم ڕوون و پڕنوور ئەبێ

خۆشەویستیم نەک هەر بۆ تۆ

بۆ عالەم بێسنوور ئەبێ

دە! زوو وەرە کزەی جەرگم

بۆ حەز ئەکەی بێتاقەت بم؟

تا گفتی هاتنێ ئەدەی

ئەبێ سەد جار بەساقەت بم

شاعیر: ئیسماعیل محەممەد

دیوان: بۆ خۆشەویستیی تۆوە ئەمرم

خوێندنەوە: باست حەمەغەریب

دەنگدان:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە.

  1. نەناسراو

    سلام عزیزم

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):