جوتیار و کوڕەکانی

وەرگێڕان لە ئینگلیزی: سابیر کەمەرخانی 

جوتیارێکی بەساڵاچوو و دەوڵەمەند هەبوو کە هەستی کرد که ئەوەندەی لە ژیانی نەماوە و بەم زووانە چیرۆکی ژیانی کۆتاییی دێت. کوڕەکانی بانگ کرد بۆ تەنیشت خۆی.
جوتیار وتی: “کوڕەکانم، گوێ بگرن چیم هەیە پێتان بڵێم. بە هیچ شێوەیەک بەشداری لەو موڵکەدا مەکەن کە بۆ چەندین نەوە هی خێزانەکەمان بووە. لە شوێنێکدا گەنجینەی شاراوەی لەسەرە. من بە تەواوی شوێنەکەی نازانم بەڵام لەوێیە و ئێوه بە دڵنیاییەوە دەیدۆزنەوە. گشت هێزی خۆتان بەکار بێنن و هیچ پەڵەیەک لە گەڕانەکەدا بەبێ گەڕانەوە بەجێ مەهێڵن.”

جوتیارەکە مرد و کوڕەکانی دوای بەخاک ئەسپێردنی، بە هەموو هێزی خۆیانەوە دەستیان کرد بە هەڵکەندن، هیچ گەنجێکی شاراوەیان نەدۆزییەوە. بەڵام دوای دروێنەکردن کە حسابەکانیان یەکلایی کردبووەوە، قازانێکی زۆر زیاتر لە جیرانەکانیان دەست کەوتبوو. تێگەیشتن کە ئەو گەنجینەی باوکیان باسی کربوو سامان و بەرهەمێکی زۆرە و ئەویش «پیشەسازی (کشتوکاڵ)»ەکەیانە.

💡 «پیشەسازی» خۆی گەنجینەیەکە.

دەنگ بدەن بەم کورتەچیرۆکە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

ئەم پۆستە خاوەنی 3 بۆچوونە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):