
حاڵی ئێستام…
دەزانی حاڵی ئێستام له چی ئەچێت؟
با بە شوبهاندنێک پێت بڵێم؛
حاڵی من ئێستا حاڵی ئەو کۆنەکتێبەیە
کە کەس مەیلی بە خوێندنەوەی نییە
تەنانەت بەدەستی دەگرن و
چاوێکی لێ دەکەن و
بەبێ خوێندنەوەی وشەیەکی
دای دەنێنەوە سەر جێگاکەی خۆی.
با بە جۆرێکی تریش بیشوبهێنم؛
حاڵی من وەک ئەو ئۆقیانوسەیە کە
لە ئۆقیانوسی ناو خۆیا نوقم بووە
و کەسیش ئاگای لێ نییە …
نووسەر: «سەحەر قوڕەیشی»
دەنگدان:
Loading…
بژین.زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوو.
بەڕاستی جوان بوو، دڵنووسراوەکە قسەی دڵی منیشی کرد.
بژی زۆر هەست بزوێن بوو
عالی زور جوانه
پێت بڵێم حاڵی من زامێکی بێ دەرمانە
من کە وون بویی ڕەشایی شەوم…
کوا خۆم
کوا سێبەرم!
(سەرکەوتوو بیت)
زۆر جوان و بە هەست بوو . دەس خۆش .
💫😍😍😍
شییاوی سەرنجە،دەست و هەستی هوونەریتان خۆش بێت خاتون🌹
زۆر سوپاس بژین و سەرکەوتۆ بن
به راستی زور جووان بو🌹💚
به راستی جووان بو💚🌹
به راستی جووان بو💚🌹