چۆنیەتیی سازکردنی «کەلانە»
فاتمە حسێینی
کەرەستەکان:

ئارد
٢ لیوان

ئاو
١ لیوان

تەڕە پیاز
٢ لیوان، بەشێوەی وردکراو

خوێ
١ کەوچکی چایخۆری

ڕۆنی کوردی
٥٠ گڕەم

ئارد
٢ لیوان

خوێ
١ کەوچکی چایخۆری

تەڕەپیاز
٢ لیوان، بەشێوەی وردکراو

ئاو
١ لیوان

ڕۆنی کوردی
٥٠ گڕەم
چۆنیەتیی سازکردن:
ئاردەکە ٢ یان ٣ جار هێڵەک بکەن کە هەویرەکەتان جوانتر و ناسکتر بێ. خوێکەشی بکەن بان ئاردەکەی و تێکەڵی کەن. لیوانێ ئاوتان هەبوو کە تۆزتۆزە بە ئاردەکەتان زیاد کەن و بیشێلن هەتا هەویرەکە بە دەستتان نەلیچکێ. (ئەگەر هەموو ئاوەکەی یەک تەکان بکەن ناو ئاردەکەی هەویرەکە جوان دەرنایە). وەختێک کە هەویر بە دەستتان نەلیچکا بیخەن ناو تەشتێک و دەسرەیەکی (دەسماڵ) لە سەر خەن و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لە جێگایەکی گەرمی دانێن تا هەویرەکەتان هەڵ بێ (لە چێشتخانە داینێن). دوای ٣ کاتژمێر کە هەویرەکە تەقریبەن دوو هێندە بوو بیهێنن بەردەستتان و ١٠ خولەکی تر بیشێلن . له سەر سینی (پنە / کەشەف) تۆزێ ئارد بڕێژن و کەمێ لە هەویرەکە (بەقەد پڕتەقاڵێک) هەڵگرن و لەسەر سینییەکە بەقەد نانی لەواشێک ناسکی کەن.
کەمێک لە تەڕەپیازەکان (تەڕەپیواز) کە وردتان کردووە، بڕێژن سەر نیوەی هەویرەکە و ئەو نیوەی تری بخەن سەری و دەورەکەی بە دەست بشێلن تا سەوزییەکانی لێ دەر نەیە.
ساجێ لەسەر ئاگر دانێن (ئەم نانە لەسەر ساج ساز ئەکرێ بەڵام ئەگەر ساجتان نەبوو ئەتوانن سینییەک سەر ئاگر دانێن) و کەلانەکان سەر ساجەکەی خەن و ڕاوەستن تا جوان ببرژێ. دوایی بیخەنە ئەو لای تری و جوان بیبرژێنن. کەلانەکەتان حازر بوو. بە ڕۆنی کوردی هەردوو لای چەور کەن و بە دۆ نۆشی گیانی کەن .😊

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:
Loading…
زۆر جوان بوو دەستخۆش هەڤاڵ
سپاس بۆ ئێوەی ئازیز