گورچیلەکانی مرۆڤ 

سابیر کەمەرخانی 

گورچیلە (ئینگلیزی: Kidney) 

ئەو ئەندامەیە کە دەکەوێتە ناو سکەکەلێنەوە و یەکێک لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤە کە زۆر پێویستە. 

شوێنی گورچیلەکان لە لەشدا

💡هەندێک زانیاری سەبارەت بە گورچیله: 

  • درێژی: نزیکەی ٤ ئینج و نیو (١١/٤ سانتی میتر) 
  • کێش/ قورسایی: نزیکەی ١٤٠ گرەم 
  • ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. 
  • کێشی گورچیلەکان لە سەتا ٠/٥ی ھەموو لاشەی مرۆڤ پێک دەھێنێت. 
وێنەی گورچیلەکان

کاری گورچیله چییه؟!🤔

گورچیله خوێنی مرۆڤ خاوێن دەکات و ماددە زیانبەخشەکان لە خوێنی مرۆڤ لا دەبات. ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون.
لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچووکن کە لە توانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لا بەرن.
نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان و ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون واتا ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ میلی لیتر میز دەپاڵێون و دروست دەکەن. ڕۆژانە بەگشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە.

ھۆکاری زەردیی میزی مرۆڤ چییه؟!🤔

هۆکاری زەردیی میزی مرۆڤ هەبوونی ماددەی “بیلرۆبین” لە ناویدایە.

“بیلرۆبین” چییه؟😳

“بیلرۆبین” بەرھەمی تێکشکانی “ھیمۆگلۆبین”ی خوێنە.🩸💉

 

⚠️ نەخۆشییەکانی گورچیله

🔴یەکەم- بەردى گورچیلە :

  • بریتییە لە نیشتووى ڕەق و بچووکى کانزایی و خوێی ترش لە بەشى ناوەوەى گورچیلەکان.
وێنەی بەردی گورچیلە

 بە شێوەیەکى ئاسایی ئەو ماددانەى کە دەبنە هۆى دروستکردنى بەردى گورچیلە، ڕوون دەبن لە میزدا، بەڵام کاتێک میز چڕ(خەست) دەبێتەوە ئەوکات کانزاکان دەبن بە کریستاڵ و بەیەکەوە دەنووسێن و ڕەق دەبن، ئەنجامەکەى دروستبوونى بەردى گورچیلەیە. زۆربەى بەردە گورچیلەیییەکان پێکهاتوون لە “کالسیۆم”. هاتنە خوارەوەى بەردى گورچیلە زۆر بەئازارە، ژانەکەى بەزۆرى لە تەنیشتەکانى پشت دەست پێ دەکات، هەروەها لە بەشى خوارەوەى سک و ناوچەى بنى سک هەست بە ئازار دەکرێت.

⛔هۆکارى دروستبوونى بەردى گورچیلە:

۱- کەم خواردنەوەى شلەمەنى، بەتایبەت ئاو ئەگەر بەشێوەى پێویست نەخورێتەوە ئەوا میز چڕ دەبێتەوە بەمەش مەترسیى دروستبوونى بەرد زیاتر دەبێت.

 ۲- تەمەن و ڕەگەز:
زۆربەى ئەو کەسانەى تووشى بەردى گورچیلە دەبن لەتەمەنى نێوان 20 بۆ 70 ساڵیدان.
💡 ڕەگەزى نێر👨🏻‍🦱 زیاتر ئەگەرى توشبوونى هەیە لەچاو ڕەگەزى مێ👩🏼‍🦱.

۳- خۆراک :
ئەو خۆراکانەى ڕێژەیان لە “پرۆتین” و “سۆدیۆم” بەرزە هەروەها ڕێژەى “کالسیۆم”یان کەمە، مەترسیى دروستبوونى بەردى گورچیلە زیاد دەکەن.

٤- کەم جوڵان
٥- قەڵەوى
۷- بەرزیى پەستانى خوێن

٨- کێشەى دەزگاى هەرس
 

📢 نیشانەکانى:

۱- ئازار لە کەلەکە و خوار پەراسووەکان
۲- ئازارەکە لە بەشى پشتەوە دەیداتە خوارەوەى سک
۳- بوونى خوێن لە ناو میز یان لێڵبوونى میز
٤- زوورانەوە و سووتانەوە لەکاتى میزکردن و دواى میزکردن
٥- هێڵنج و ڕشانەوە
٦- هەندێ جار، تا و لەرز
 

🔴 دووەم: هەوکردنى گورچیلە :

ئازار لە بەشى سەرەوەى پشت کەلەکە دروست دەکات و تایەکى بەرز و لەرزین و هێڵنج و ڕشانەوەى لەگەڵدا دەبێ، بەڵام مەرج نییە لە هەموو کەسێکدا بەم شێوەیە بێت.
 

🔴 سێهەم: هەوکردنى میزڵدان

هەوکردنى میزڵدان و هەستکردن بە پەستانێک لەسەر حەوز و ناڕەحەتى لە بنى سک و زۆر میزکردنى بەئازار و پەیدابوونى خوێن لەناو میزدا.
 

🔴 چوارم: هەوکردنى لوولەى میز و زوورانەوەى لەکاتى میزکردن 

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

ئەم پۆستە خاوەنی 3 بۆچوونە

  1. فاتمە حسێینی

    زۆر بەنرخ و بەسوود بوو. بژین

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):