
کلیپ:
هۆنراوە:
ئاشقم و ئاشقی تۆم
بمێنە وە لەلام مەڕۆ
من کە دنیای دڵم تەنیا
بە تۆوە جوانە
ئاشقم و ئاشقی تۆم
باوەڕ بکە لەگەڵ تۆ بوون
مانای ژیانە، مانای ژیانە
قەت بە من نەڵێی بڕۆم و
ئاخر من ئاشقی تۆم و
بێ تۆ بێزارم لە خۆم و
تۆ نەبی، دڵتەنگ و تەنیام
عەتری ئیشقت مەستی کردووم
هەموو دڵ و گیانی بردووم
بە نیگایەک ئاشقت بووم
لەگەڵ تۆ خۆشە دونیا
ئاشقم و ئاشقی تۆم
بمێنە وە لەلام مەڕۆ
من کە دنیای دڵم تەنیا
بە تۆوە جوانە
ئاشقم و ئاشقی تۆم
باوەڕ بکە لەگەڵ تۆ بوون
مانای ژیانە، مانای ژیانە
ئاشقم و ئاشقی تۆم
بمێنە وە لەلام مەڕۆ
من کە دنیای دڵم تەنیا
بە تۆوە جوانە
ئاشقم و ئاشقی تۆم
باوەڕ بکە لەگەڵ تۆ بوون
مانای ژیانە، مانای ژیانە
دەنگدان:
Loading…
زۆر سپاس
دەستە کانتان خۆش بێت