گۆرانیی «بەهار» بە دەنگە ناوازەکەی هونەرمەندی گەورەی کورد؛ «حەسەن زیرەک»

لە ژێرەوە کلیپی سازکراو بۆ ئەم گۆرانییە بە چۆنیەتی (کوالیتی)یەکی زۆر بەرز دانراوە. هەروەها دەتوانن فایلی دەنگیی تەواوی گۆرانییەکە لە بەشی ژێرەوە داگرن و چێژی لێ وەرگرن.

کلیپ:













هۆنراوە:

بەهار مانگی نیسانە

چونکێ وەختی گوڵانە

پێم گوت ئاوێزانت بم

بەدزی و بە مەحرەمانە

پێم گوت ئاوێزانت بم

بە چریکەی بولبولانە

موژدە! بەهار! وا هات بەهار

شین بوو مێرگ و مێرغوزار

چاو دەگێڕم، کەی ڕادەبرێ

بیبینم یاری نازدار

یاخودا! بەهار بەخێرێی

خۆشە گوڵ و ڕیحانە

یاخودا! بەهار بەخێرێی

جوانە گوڵ و ڕیحانە

تەمەشای کوێستان خاڵخاڵ

باریوە لەو کوێستانە

تەماشای کوێستانان خاڵخاڵ

باریوە لەو کوێستانە

موژدە! بولبول! وا هات بەهار

شین بوو مێرگ و مێرغوزار

چاو دەگێڕم، کەی ڕادەبرێ

بیبینم یاری نازدار

داگرتن (دانلۆد):

بۆ داگرتن دە پێشدا «دریافت لینک دانلود» و دواتر «دانلود فایل» هەڵبژێرن.

دەنگ بدەن بەم گۆرانییە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئەم پۆستە خاوەنی بۆچوونێکە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):