گۆرانییەکی کۆن و ڕەسەنی دوو کەڵەهونەرمەندی کورد؛ “موحەممەد ماملێ” و “موحەممەد ناهید” بەیەکەوە. سەرنجتان بۆ بینینی کلیپی سازکراو بۆ ئەو گۆرانییە و هەروەها فایلی “تەواو”ی گۆرانییە بەنرخەکە ڕادەکێشین. لە کلیپە سازکراوەکەدا وێنەی هەڵپەڕکێ و شاییی کوردیش دەبینن. چێژی لێ ببینن!

کلیپ:













هۆنراوە:

موحەممەد ناهید:

عەسرێ، دەمی ڕۆژاوا

تۆم دیت، ماندووم حەساوە

یاخودا! بەخێر بێیتەوە!

شلکەڕێحانەی ساوا

موحەممەد ماملێ:

ناز مەکە! ناز مەکە!

نازیلێ! نازت بەچەندی؟

لێوقەیتانێ! فەڕەنگی!

هەروەک تاوسی دەلەنگی

دەنا دەڵێی کۆتری دەلەنگی

موحەممەد ناهید:

لەسەر پردی میاندواوێ

دەسرەم لێ کەوتە ئاوێ

بەقوربانی باڵات بم!

ئەو نارنجەم بۆ باوێ

موحەممەد ماملێ:

ناز مەکە، ناز مەکە

نازیلێ! نازت بەچەندی؟

لێوقەیتانێ! فەڕەنگی!

هەروەک تاوسی دەلەنگی

دەنا دەڵێی کۆتری دەلەنگی

داگرتن (دانلۆد):

بۆ داگرتن دە پێشدا «دریافت لینک دانلود» و دواتر «دانلود فایل» هەڵبژێرن.

دەنگ بدەن بەم گۆرانییە:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن: