گۆرانییەکی ڕەسەن و گشتی کوردی بەشێوەی دووقۆڵی لەلایەن دوو هونەرمەندی گەورە؛ ناسر ڕەزازی و حەمە جەزا
کلیپی گۆرانییەکە بە هەڵپەڕکێی کۆنی کوردی ڕازاوەتەوە و چێژی دەنگ و ئاوازە ناوازەکان دووهێندە دەکات.
لە ژێرەوە سەرنجتان بۆ کلیپەکە ڕادەکێشین، هەروەها دەتوانن دەنگی تەواوی گۆرانییەکە لە بەشی ژێرەوە داگرن.

کلیپ:
هۆنراوە:
حەمە جەزا:
یاڵڵا! مسافیر یاڵڵا!
ماشێن گەیشتە «کەوپەڕ»ێ
لێوئاڵ لە ماشێندایە
حەتمەن لە من دەگەڕێ
بۆنی «هەڵاڵە» و «سوێسن»ان
«لالە» و «گوڵی شەشپەڕ»ێ
لە قاقای شەنگەبێری
دە بچین بۆ بانەمەڕێ
شایییە، زەماوەندە
هەڵپەڕکێی کوردان دەگەڕێ
ناسر ڕەزازی:
یاڵڵا! مسافر یاڵڵا!
ماشێن دەچیە «سەردەشت»ێ
کیژۆڵەی نازکنازک
دێنە سەیران و گەشتێ
ماچی سەرکوڵمەی خۆشە
هەروەک میوەی بەهەشتێ
ماچی سەرکوڵمەی خۆشە
هەروەک میوەی بەهەشتێ
داگرتن (دانلۆد):
بۆ داگرتن دە پێشدا «دریافت لینک دانلود» و دواتر «دانلود فایل» هەڵبژێرن.
دەنگ بدەن بەم گۆرانییە:
Loading…