ناوی (کوڕانە و کچانە)ی کوردی لەگەڵ مانای ناوەکان 

کۆکردنەوە، وەرگێڕان، هەڵەچنی: فاتمە حسێینی 

ناوی کوڕانە:

ئامیار (یار و یاوەر) 
ئاران (ناوی شارێک کە قوباد سازی کرد.) 
ئاژوان (نوێنەر، جێدار) 
ئاشتی (سوڵح) 
ئاکار (کردار، کردەوە، ڕەفتار) 
ئامانج (هەدەف) 
ئاگرین (زۆر گەرم) 
ئارمین (ئارام) 
ئاکام (کۆتا، عاقیبەت، ئاخیر) 
ئاسۆ (پەراوێزی ئاسمان) 
ئالان (وڵاتی ئاریایی) 
ئاوات (ئارەزوو) 
ئاریشن (مەعنەوی) 
ئارژین (گەرمای ژیان) 
ئاریتما (ناوی یەکێ لە گەورەکانی قەومی ماد) 
ئامانج (هەدەف)
ئاریوان (پاسەوانی ئاگر)
ئاریوس (خۆر)
ئاژوان (ناوی کێوێک لە کرماشان)
ئادان (بەکەڵک)
ئاراکۆ (بەرزترین شوێنی کێو)
ئارتیکا (ئازا، دڵقەوی)
ئاهیر (ئاگر)
ئادوین (ئاگری عەشق)
بارزان (ناوی ناوچەیەک و تایەفەیەک لە باشوور)
بەهێز (بەدەسەڵات)
بەڵێن (پەیمان)
بەرهەم (سەمەر)
بازیان (شوێنێک نێزیکی سلێمانی)
باشار (عیلاج، دەرمان)
باگرۆ (بای توند)
باشۆک (ناوی باڵەندەی ڕاوکەر)
باریسان (ناوی تایفەیەکی کورد)
براخاس (هاوڕێی عاقڵ و زانا)
برادۆست (هاوڕێی جووت)
بەرام (بۆنخۆش)
بەرچاو (جوان)
بەرزەفڕ 
بووژان (گەورەبوون)
بیرشاد (بیرەوەریی خۆشحاڵی)
بیرەوەر (بیردار)
بەهتین (ئاگرین)
پێشەوا (ڕابەر، سەرۆک، ڕێبەر)
توشیار (دوچار)
تاویار (نیگابانی ئاگر)
تیرێژ (درۆشە، شەوق)
تاڤگە (لووساو)
دیاکۆ (پاشای قەومی ماد)
دانیار (زیرەک)
داربین (ناوی گوندێک لە نێزیک شاری ورمێ کە “زەرتوشت” لەوێ لەدایک بوو.)
داڵاهۆ (ناوی کێوێک لە کرماشان)
داژیار (ڕۆژی، ڕسق)
دادیار (قازی)
ڕێبین (ڕێزان، دوورئەندێش)
ڕامان (وردبوونەوە، سەرسوڕمان، تێفکرین)
ڕاهێن (مامۆستا)
ڕێبوار (هاتوونکەر، ڕاویار)
ڕێبەر 
ڕێباز (ڕێگا، شێواز)
ڕامیار (سیاسەتمەدار )
ڕەسەن (نەژاد، نەجیب)
ڕێکار (نەخشە، چارە)
ڕزگار (نەجاتبوو)
ڕابین (تێڕادیو)
ڕادمین (جوانمەردی بچووک، بەرچاو تێر)
ڕاوێژ (بەرهەمهێنانی قسەکان بۆ گەیشتن بە یەک ئاکام)
ڕاژۆر (لەبان مەجلیس، حاکم)
ڕۆژهات (ڕۆژی پڕ خێر و بەرەکەت)
ڕۆژمان (ڕوون وەکوو ڕۆژ، کەسێک کە فکری ڕوونە.)
زانیار (زانا)
زانیس (زانا، پێزان)
زانا 
زانکۆ (داواکاری زانست)
ژیلەمۆ (ئاگری ژێر خۆڵ)
ژیران (بەهۆش، زیرەک)
ژیوار (ژیان)
سیروان (ناوی چەمێک لەنێوان کرماشان و سنە)
سەرکەوت (پیرۆز)
سۆران (زاراوەیەک لە زمانی کوردی، ناوی شارێک لە باشوور)
سانیار (بەدەسەڵات، ناوی قەومێکی کورد)
سەرۆک (رێبەر)
سپانو (زیرەک)
سامڕان (سەربەرز)
سمکۆ (ناوی رێبەری تایفەی کوردی شکاک)
سامڕەند (ناوی کێوێکە)
ساهی (سافیی ئاسمان)
ساوان (پیاهێنان)
سانان (گەورەی تایەفە)
سایمان (وەکوو سێبەر)
سیپان (کێوێک کە هەمیشە بەرفی لەسەر بێ)
ساکۆ (کێوێک بەبێ گژوگیا)
سەیوان (سایەبان، چەتر)
شاهۆ (گەورە، شکۆمەند)
شتاو (ئاوشار، لووساو)
شاکۆ (پاشای شاخان)
شارۆ (شاراوە، نیهان)
شاخەوان (کەسێک کە لە شاخ سەرئەکەوێ)
شاڵیار (شەهریار، هاودەمی پاشا)
شێرکۆ (بێچووی شێر)
جوامێر (بەغیرەت، بەجەرگ)
جوتیار (کشاوەرز)
چیاکۆ (کێوی چکۆلە)
چاوە (عەزیز، خۆشەویست)
چاویار (نیگابان، ئاگادار)
هێژا (ئازیز، لێهاتو)
هەڵکەوت (بەختەکی)
هەژار (فەقیر، نەدار)
هەڵۆ (ناوی باڵندە)
هایکا (ئارام، یەکێ لە ئۆستوورەکانی کوردستان)
هێرش (هوروژم)
هێژان (فرەزانا)
هێدی (ئارام)
هێمن (ئارام، سەبوور)
هیرا (وەسیع، پەهناوەر، پان)
هاوڕێ (یار و یاوەر)
هەڤاڵ (رەفیق)
هەریاد (هەتاسەر لەیاد)
هەڵدێر (لووساو، ڕێژاو)
هەوراز (سەرەوژوور)
هاوار (قیژوواژ، بانگەواز)
هاوڕێ (ڕەفیق)
هاویار (یار و یاوەر)
هۆگر (خووگرتن)
هەستیار (کەسێکی بەهەست، شاعیر)
هژیان (بەقیمەت)
خەبات (کۆشش، تێکۆشان)
خاوەن (ساحیب)
خۆشناو (ناوی خۆش)
کامیار (یاریدە)
کۆمار (جمهوری، عەشیرەت ، عێل)
کاردۆ (بەهێز، ڕیشەی ئەسڵیی وشەی کورد)
کارزان (ئاقڵ، زانا)
کۆسار (کوێستان)
کوردۆ (ناوی پێشووتری کورد)
کاردۆس (کار خۆشەویست)
کامشاد (ئارەزووی شاد، دڵشاد)
کۆژین (تەواوی ژیان)
کاوان (گاشەبەردەکانی شاخ)
کواژین (بە یەکتر ژیان بەسەربردن)
کارزان (ئاقڵ و کارزان)
کاویار (مراد، ئاوات)
کەژوان (شاخەوان، کەسێک کە لە شاخ سەرئەکەوێ)
گایار (یاری گەورە و بەهێز)
گۆران (ناوی تایەفەیکی کورد)
لاهوور (تاقانە)
ماردین (ناوی شارێک لە باکوور)
مەڵبەند (ناوچە)
مێهران (ناوی شارێک لە پارێزگای ئیلام)
میرکۆ (شاخی گەورە)
مادیار (هاویاری قەومی ماد)
ماژان (گەورەکان)
نامۆ (بێگانە، غەریب)
نێچیرڤان (ڕاوچی، ڕاوکەر)
وریا (ئاگادار . بەخەبەر)
وانیار (خوێندەوار)
واتیار (قسەکەر ،وتەڕان)
وەڵام (پەیام)
یارسان (مل ڕاکێشان لە پاشا، پەیڕەوی لە پاشا)

ناوی کچانە:

ئاڵگۆن (ناوی یەکێ لە ئاوایییەکانی شاری سەقز)
ئاوین (زوڵاڵ وەکو ئاو، عەشق)
ئاورین (ئاگرین، زۆر گەرم)
ئەوین (عەشق)
ئەسرین (فرمێسک)
ئاگرین (بە ڕەنگی ئاگر، زۆر گەرم، لە زمان کوردی کنایە لە مرۆڤی بەهێز )
ئاوان (سەرسەوزی، گەشایی)
بێشۆ (بێحەد، بێئەندازە)
بێسو (بێگومان، پارێزگاری ڕاوچی)
بوکان (جەمعی بوک، جوانەکان)
بۆنخۆش (کەسێک کە بۆنی عەتر و گوڵاوی لێ دێ)
بناوان (کەیوانو، کابان)
بەفران (پاک و خاوێن وەکوو بەرف)
برژنگ (مەبەست برژنگی چاو)
بریقە (درەوشینی هەر شتێک لەبەر خۆر)
بایەخ (قەدر، وەج، نرخ)
بەختەوەر (کامەران، کەسێک کە ژیانی خۆشە)
بێستان (جالیز)
باریزان (پر خێر و بەرەکەت)
باستینگ (گوڵێک کە تازە گەشاوە)
باسکار (بە هێز و توانا لە وتووێژ)
بابیلان (لاواندنی کچی چکۆلە لەسەر خۆشەویستی)
باتینک (خونچەی تازە گەشاو)
باتینوک (گوڵی ئاڵاڵە)
بابان (ماڵی باوک، ناوچە و عەشیرەتێک لە باکوور)
بێگەرد (بەبێ ڕەقیب)
بارین (ڕژانی باران)
پرووشە (بارینی دەنکەدەنکەی بەفر)
پەرژان (کار، ئیش)
تایەن (دایە)
ترووسکە (شەوقدار، نوورانی)
تیرۆژ (نوور، بریقە، هەتاو)
جوانە (کچی جوان)
چیاوان (بە حەیات وەک ئاو و باران)
چرۆ (چەکەرە، شکۆفەی دار)
هانە (چاوە، کانی)
هەورین (هەوای هەوری)
هالان (دەنگەدەنگ، کنایە لە کچێک کە لەسەر جوانییەکەی دەنگەشە دروست ئەبێ)
هایا (بەئاگا، زیرەک، وریا)
هۆژین (فێربوون)
هێژان (جوڵانەوە بەملا و بەولا، شایان، بەنرخ)
هێلان (لانە، جێگای بەڕەحەتی، جێگای ئۆقرە)
هەنار (میوەی هەنار)
هەناس (نەفەس)
هۆژان (فێربوون، زانین)
هەورین (وەک هەور نەرم)
هاوین (وەرزی تاوسان)
هالین (هێلانە، خانوو، ماڵ)
هاژان (دەنگی لووساو)
هەتاو (خۆرەتاو، تیرۆژ)
هێنان (هاوردن)
هێوان (ئەیوان، چوارتاق)
هیران (ژوان، جێگای قەرار)
هێزان (بەتوانا، بەهێز)
هیمۆ (داوێنپاک)
هینا (لێزان، لەکار دەرهاتوو)
هەناسە (نەفەس)
هەناو (زراڤ، ئازایەتی)
دڵوین (دڵرفێن)
دڵژین (ژیانی خۆشەویست، هیوای ژیان)
دڵاوا (بەخشندە)
دلڕفێن (خنجوخۆڵ، خۆشەویست)
دڵسان (خنجوخۆڵ، دڵڕفێن، نازدار)
دڵاوا (بەخشندە)
دڵوان (کچی مێهرەبان)
دیمە (ڕوخسار، کوڵم)
دیاری (پێشکەشی)
دڵنیا (متمانە، ئەمین)
ڕوومانگ (جوان وەکوو مانگ)
ڕووکاڵ (کەسێک کە پێستی سپی بێ)
ڕوهات (خۆر کەوتن)
ڕاهێن (پڕمەعنا، مامۆستا)
ڕۆژان (ڕووناکاییی ژیان)
ڕووناک (ڕۆشنایی)
ڕۆژین (پڕنوور)
ڕێناس (کەسێک کە رێگا ئەناسێ، لێزان)
ڕێژنە (بارینی باران بەتوندی)
ڕژان (چاوڕەش)
ڕۆژاوا (تاریکان، خۆراوا، خۆرنشین)
ڕۆژدا (خۆر کەوتن، مناڵی خۆشەویستی دایک)
ڕۆژیار (هەتاو، خۆر)
ڕازاوە (ناوی گیایێکی کێڤی)
ڕۆژیتا (ڕووناک وەک ڕۆژ، ڕووناکایی)
ڕۆژنا (ڕۆشنایی)
سۆزیار (یاری دڵسۆز)
سروە (نەسیم)
ساکار (سادە، بێڕیا)
سۆلین (خونچەی تازە گەشاو)
ساریسا (کۆشا، پڕهەوڵ)
سۆما (ڕۆشنایی، شەوقی چاو)
ساڕێژ (باشبوونەوەی برین)
سۆژین (سووتن، سووتیان، سووزیان)
سایان (سێبەر)
شۆخان (کچی شاد، کچی وەنەشە)
شاوە (دەنگی کەروێشک)
شلێر (ناوی گوڵ)
شنە (سروە، هۆنەی با)
شنیا (هۆنەی با)
فرمێسک (ئەسرین)
کەژاڵ (ئاسک، چاوڕەش، کەسێک کە چاوی وەک چاوی ئاسک گەورەیە.)
کاژین (سەرچاوەی ژیان)
کانیلان (شیوێکی پڕ لە کانی)
کۆچیار (هاوڕێی کورتەباڵا)
کۆشانە (ژنێک کە لە ژیان زۆر هەوڵ ئەدا)
کوێستان (شاخ)
کاڵین (کچی جوان کە چاوی کاڵە و قژی بۆرە)
کانیاو (ئاوی کانی، زەوییەک کە بە ئاوی کانی دەیدێرن.)
کیژان (کچان)
گوڵباش (ناوی بەربڵاو لە ناو ژنان)
گڕشین (گڕی ئاگر کە ڕەنگی شین بێ)
گەلاوێژ (ناوی ئەستێرەیەک کە لە شەوی هاوین لە ئاسمان دیارە.)
گەشین (گوڵێ تازەگەشاو، جوان، خۆشەویست)
لانیا (هێلانەی بەختەوەری)
لاویا (دڵخۆش کراوە)
لارا (شاد، بەختەوەر)
مژان (برژانگی چاو، مکاندن، لە زمان فارسی مانای گوڵی نێرگسی نیوەگەشاو)
مەهژین (مانگی ژیان)
مانۆشە (ناوی شاخێک)
موراشین (مرواری شین )
نەشمیل (جوان)
نیهان (پۆشراو، نادیار)
وردی (چکۆلە، بچووک)
وریشە (بڕقە، برووسک، برووسکانەوە، بریقە)
ویان (دڵڕفێن، عەشق)
وچان (ئیسڕاحەت، پشوو)
وەناز (بەویقار، گران، قورس)
وێنە (وەکوو، ڕەسم، عەکس)
یەکماڵ (ماڵی بەشنەکراو، هاوڕێی ڕاستەقینە)
یێکێتی – یەکێتی (یەکبوون، یەکگرتن)

سەرچاوەکان:

  • ماڵپەڕی (nameniko.com)
  • لاپەڕەی ئینستاگرامی (kurdishname)

سەرچاوەکان بە زمانی فارسین یان بە ڕێنووسی کوردی نین.

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

ئەم پۆستە خاوەنی 28 بۆچوونە

    1. فاتمە حسێینی

      سپاس ئازیزم بۆ دڵگەرمی و پاڵپشتیت ?

  1. نەناسراو

    هایا ناوێکی کوردی یە بێ زەحمەت هی کام ناوچەیە

    1. ئیبراهیم

      هیچ ناوێک بە پیتی ه نەهاتووە بە داخەوە

  2. ێو مێد حسین عل

    دە ستان خۆش نمونەتان زیاد بێ ڕۆیار زیاد بکەن واتە ها وڕێ ی ڕێگا زۆر سوپاستان ێە کە م

  3. کوێستان

    دەست خۆش خاتوو فاتمە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونی زیاتر خوازم ڕۆژێک بێت خەڵکی ئێمە ناوی کوردی لە مناڵەکانمان بهێنین و کوردی قسە کردن یەکێک لە شانازییەکانمان بێت، پاراستنی زمان ی کوردی( دایک) لە ئەستۆی هەموو تاکێکە.

    1. وریا

      سپاس و پێزانین. دە ستتان خۆش. ناوی هێژان به مانای فره زانا نێ!

  4. M.J.K

    سپاس، بو تێکوشانت.. نموونەت زیاتر بێت..هەربژی

  5. جوتیار کۆیی

    لە باشورەوە سڵاو بۆ ڕۆژهەڵاتیانی لە دڵا شیرین ، دەستتان خۆشبێت ، بە هیوای بەردەوامی و بەرەوپێش چوونی زیاتر .

  6. فەرەیدون

    سڵاو لە ڕۆژهەڵات، لە دەربەندیخانی سەربەرزو ڕۆشنبیرەوە.

  7. نەناسراو

    سڵاو دەستان خۆش بێ بەس بۆ پیتی ‌‌‌( ڤ )ی تێدانییە؟؟

  8. نەناسراو

    بەرنامەیەکی زۆر باش و بەسوودە زۆر سوپاس تان دەکەم نموونە ی وەک ئەوە زۆر بێت
    هیوادارم زیاتر بەرەو پێشەوە بچن

  9. نەناسراو

    ناوی ئیلارا مانای چیە بێزەحمەت؟

    1. fh fhhh

      ئیلار بە مانای وەکو مانگ، کچێک کە وەکو مانگ جوان و پاکە

  10. نەناسراو

    ڕێسا پەنا ناوی مناڵە جوانەكانم

  11. omid

    ئانیـتـا(یەکێک لە ناوەخۆشەکان)ناوی کچ.
    بەڵام نوێیەو فارسی یە. واتا خۆشڕوو
    هەرچەند لە لیستی ناوەکان نەبوو،…

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):