گیانە وتت ناوم بێنە، بە گۆرانی
بۆ یادە شەو، بۆ دووری من زۆر گریاوی
بەڵام چی بکەم ئاخ کە ناتوانم
ناوت بێنم پڕ بە زمانم

لێم ببوورە، لێم ببوورە

لە هەموو ئاهەنگی شەوانم
نۆتەی ناوت بەدی دەکرێت
لە هێڵەکانی لەپی دەستم
پەی بە ئەدرێسی تۆ دەبرێ
لە لێدانی خورپەی دڵم
دەزانن چۆن دێیت و دەڕۆی
کاتێک فرمێسکم دەبینن
تێ دەگەن تۆ لەکوێ خۆت دەشۆی

گیانە گەر دوای سەد ساڵ گۆڕم هەڵکەنی
دەبینی هێشتا کە دڵێک ماوە
ئەویش یادگاری ئەشقی خودایە
چونکە ناوی تۆی لێ نووسراوە
گیانە ببوورە کە ئاوایە
وەرزی ئێمە ڕەشەبایە
گیانە لە هەر کوێیەک گوڵێک بڕوێت
هەزاران دڕکی لەگەڵدایە

گۆرانی: لێم ببورە (ببورە) – زیاد ئەسعەد

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):