چەند ڕستەیەک بۆ ژینی ئارام 

وەرگێڕان لە فارسی: فاتمە حسێینی 

سەرچاوەی فارسی: baytoote.com 

گرینگبوون لەبیری خۆت بەرە تا «ئۆقرەیی» بێ بە نەسیبت. لەبیرت بێ هەتا کەمتر داخوازی هەڵکێشانت لەلای کەسانی تر بی، زۆرتر هەڵت ئەکێشن.

جارجارە لەسەربوون (گەورەبوون) بسپێرە بە یێکێ تر و بەختەوەر بژیی.

لەبیرت نەچێ هەرگیز ناتوانی عەیبی خۆت بە بڵاوکردنی عەیبی کەسانی تر زەواڵ کەی.

لە بیرت بێ هەر کات لە ئیش یان بڕیارێک هەموو لەگەڵت هاودەنگ بوون بێگومان بزانە هەڵەیە.

ئەگەر سەبارەت بە خەڵک قسە بکەن کاتتان نابێ بۆ لەناوبردنی هەڵەکانی خۆتان و بۆ خۆشەویستیی خەڵک.

مرۆڤ وەکوو ڕووبارە؛ هەتا ویژتر (قووڵتر) بێ هێمنترە.

تەنیا یەک ڕێگا هەیە بۆ بەهەشت؛ کە لە زەوی ناومان ناوە:«ئەشق».

ئەو کەسە کە بۆ «دەوڵەمەندی» پەلە ئەکا داوێنپاک نابێ.

نەفرەت لە خەڵک وەکوو ئەوەیە کە بۆ نەجاتبوون لەدەست مشک ماڵەکەتان ئاگر تێ بەردەن.

ئاگادار بن پێکەنین و شادمانی باشترین عیبادەتی جیهانە و نێزیکترین ڕێگایە بۆ لای خوا.

مرۆڤی بەشەوق خەڵکی ئازار نادا و ئەوانیش لە خۆشیی خۆی هاوبەش ئەکا.

خۆش بن و بە خۆشی بژین.

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

ئەم پۆستە خاوەنی 5 بۆچوونە

  1. سابیر کەمەرخانی

    بژین..زۆر بەکەڵک بوو

  2. نەناسراو

    بژین. بابەتێکی بەنرخ و جوان بوو

  3. ئەیوب

    زۆر تایبەت بوو،
    تەنیا بە دیتنی سایتی بەیتوتە بڕێک هەستێکی ناخۆشم بوو.
    ئەو دەست و پەنجەو خۆش بێ.

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):