با بە زمانی زگماکیمان قسە بکەین!

نووسەر: سومەییە ڕەمەزانی

کاتێک کەسێک یا بنەماڵەیەک بە هۆی کار و پیشەیان کۆچ دەکەنە شارێک یا خۆ وڵاتێکی تر تەواو هەوڵی خۆیان دەدەن کە زمانی ئەو شارە یا ئەم وڵاتە فێر بن و بۆ قسەکردن و پەیوەندی کێشەیان بۆ ساز نەبێ، بتوانن ڕاحەت هەڵسوکەوت بکەن، دەی ئەوە کارێکی زۆر ئاسایییە.
بەڵام لێرەدا کێشەیەکی گەورە هەیە ئەویش لە شارە کوردەکان بەداخەوە وا نییە. تەواوی ئەو کەسانەی لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکەن وێڕای ئەو بنەماڵە زمانیان دەگۆڕن و ئاخافتنیان دەبێتە زمانی ئەو کەسانە!!!
لێرەدا چەند پرسیار هەیە:

🔴 بۆ چی ئێمە ئاوا زمانمان دەگوڕین، تەنانەت ئەگە چەند وشەش بێ؟
🔴 کێ گوتوویەتی دەبێ ئێمە وەک ئەوان قسان بکەین؟
🔴 بۆ ئەوان، خۆیان و زمانیان، ڕێکی زمانی ئێمە ناکەن؟
🔴 بۆ ئێمەی کورد ئاوا خۆ بەکەم دەزانین؟
🔴بۆ مەگەر ئێمە زمانی تایبەت، بە پیتی جیاواز و سەربەخۆ لە زمانی ئەوانمان نییە؟
🔴بۆ ئەگەر وەک ئەوان قسان نەکەین پێمان دەڵێن “بێکلاس” و “نەزان”؟

🔴 بۆ چی ئێمە ئاوا زمانمان دەگوڕین، تەنانەت ئەگە چەند وشەش بێ؟

🔴 کێ گوتوویەتی دەبێ ئێمە وەک ئەوان قسان بکەین؟
🔴 بۆ ئەوان، خۆیان و زمانیان، ڕێکی زمانی ئێمە ناکەن؟
🔴بۆ ئێمەی کورد ئاوا خۆ بەکەم دەزانین؟
🔴بۆ مەگەر ئێمە زمانی تایبەت، بە پیتی جیاواز و سەربەخۆ لە زمانی ئەوانمان نییە؟
🔴بۆ ئەگەر وەک ئەوان قسان نەکەین پێمان دەڵێن “بێکلاس” و “نەزان”؟

بە وتەی یونسکۆ:

٦۰۰۰ زمان و شێوەزاری سەرەکی لە گشت جیهاندا هەیە کە هەر دوو حەوتە یەکیان لەنێو دەچێت.

بەداخەوە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی لە مەترسی دان!!

دایکانی نیشتمانم! هیچ کەسێک وەک ئێوەی ژن ناتوانێ پارێزەری زمانەکەمان بێ. زمانی شیرینی کوردی فێری منداڵەکانتان بکەن، تا لە داهاتوودا تووشی قەیرانی کەسایەتی و ڕەگەزی نەبن.

بەردەوام بە زمانی شیرینی دایکی قسان بکەین و بنووسین و بخوێنینەوە.

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

سومەییە ڕەمەزانی

من پێشەنگم. هەوڵ و تێکۆشانی من، فێربوون و فێرکاریی ڕێنووسی کوردییە.

ئەم پۆستە خاوەنی 6 بۆچوونە

  1. فاتمە حسێینی

    وەڵا وایە . بە داخەوە منیش لەو کەسانەم کە لە غەریبی ئەژیم و زمانی کوردی بە جوانی نازانم بۆیە تەواو تەڵاشم کرد تا لە نووسین بە کوردی سەرکەوتوو بم و ئێستاش تەڵاش ئەکەم تا بتوانم زمانی شیرینی کوردی بپارێزم

  2. نەناسراو

    هه ر بژی بۆ هەستیاری و ماندوو نناسیتان با زمانی دایکی پێکه وه هە ر یه ک به پێی توانامان بی پا رێزین

  3. بەهار

    منیش وەکوو کوردیک هەوڵ ئەدەم بە جوانی زمانی کوردی فیر بەم
    زۆرتان لە مەمنوونم خانمی رەمەزانی قسەکانتان زۆر جوان بو?

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):