کلیپ:













هۆنراوە:

ئازیزم وەرە، ئازیزم وەرە

وەرە کوردستان، خەم لەبیر بەرە

ئازیزم وەرە، ئازیزم وەرە

وەرە کوردستان، خەم لەبیر بەرە

وەرە بتبەمە سەر کێوی شاهۆ

لە لوتکەی بەفرین ببینی ئاسۆ

بۆ بنی وەبۆی شەوبۆ و چنووری

ببینی سەمای هەڵاڵەی سووری

بۆ بنی وەبۆی شەوبۆ و چنووری

ببینی سەمای هەڵاڵەی سووری

ئازیزم وەرە، ئازیزم وەرە

وەرە کوردستان، خەم لەبیر بەرە

ببینە بەرگی ژن و پیاوی کورد

جلی ڕەنگامە و جوانی لاوی کورد

کەوا و سەڵتە و فێس، ژێرچناکە و سەروێن

سوخمە و مێخەکبەند، کۆڵوانە و پشتوێن

ڕانک و چۆخە، پوزەوانە و شاڵ

پیتە و فەڕەنجی، کڵاش و دەسماڵ

ڕانک و چۆخە، پوزەوانە و شاڵ

پیتە و فەڕەنجی، کڵاش و دەسماڵ

ئازیزم وەرە، ئازیزم وەرە

وەرە کوردستان، خەم لەبیر بەرە

ئازیزم وەرە، ئازیزم وەرە

وەرە کوردستان، خەم لەبیر بەرە

دەنگدان:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):