«موحەممەد ماملێ» و «مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە»

دوو هونەرمەندی پایەبەرز، بەیەکەوە گۆرانییەکی خۆشی دووقۆڵی دەڵێن و هونەرە بەرزەکەیان بە گوێی گوێگران دەگەیەنن. کلیپی سازکراو بۆ ئەم گۆرانییە ببینن و فایلی دەنگیی گۆرانییەکە لە ژێرەوە دابگرن. 

کلیپ:













هۆنراوە:

هەر چۆنی دەیڵەم وایە

دەیکەم مەدح و سەنایە

مەدحی دەتاریف نایە

جوانێک لە «میراوا»یە

ئەمنیش وەکوو مەجنوونی

نەماوم بۆ «لەیلا»یە

لێ، لێ، لێ!

لێ، لێ! و دەسماڵێ

دەسماڵێ و دەسماڵێ

لێ، لێ! دەسماڵێ

بۆ دەسرە بادانێک

دەچتەوە ماڵێ

دەئامێزێی دەگرم

بۆ من هیچ ناڵێ

عەمرم، چاوم یارێ

نوشتووی بۆ چاووزارێ

بەدکار بەردی لێ بارێ

ئەو پەنجەی گەلێک ناسکە

ناگوزەرێ بۆ بژارێ

باسکم وەبن سەری دا

؟؟؟

لێ، لێ، لێ!

لێ، لێ! و دەسماڵێ

دەسماڵێ و دەسماڵێ

لێ، لێ! دەسماڵێ

بۆ دەسرە بادانێک

دەچتەوە ماڵێ

دەئامێزێی دەگرم

بۆ من هیچ ناڵێ

داگرتن (دانلۆد):

بۆ داگرتن دە پێشدا «دریافت لینک دانلود» و دواتر «دانلود فایل» هەڵبژێرن.

  • گۆرانییەکە لە chrikaykurd.com وەرگیراوە.

دەنگ بدەن بەم گۆرانییە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە

  1. نەناسراو

    بژین، زۆڕ جوان و نۆستالوژی بوو.?

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):