«گەرمبوونی زەوی» مەترسیدارە…

سابیر کەمەرخانی

گەرمبوونی زەوی:

“گەرمبوونی جیهان” یان “گەرمبوونی زەوی” ناوی دیاردەیەکە کە بووە هۆی گۆڕینی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئۆقیانووسەکان (دواتر بۆتان باس دەکرێت کە چۆن ئاستی ئاوی ئۆقیانووسەکان بەرز دەبێت). لە ماوەی ۱۰۰ ساڵی ڕابردوودا زەوی بە شێوەیێکی ناوازە نزیکەی ۰/۷٤ پلەی سانتیگراد گەرمتر بووە. ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە!

قۆناخی (پرۆسەی) گەرمبوونی زەوی لە نێوان ساڵەکانی ۱٨٨۰ هەتا ۲۰۲۰ زایینی:

دە وڵاتی جیهان کە زۆرترین گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنن: ⬇
۱- چین/ ۲- ئەمەریکا/ ۳- هیند/ ٤- رووسیا/ ٥- ژاپۆن/ ٦- ئەلمانیا/ ۷- ئێران/ ٨- عەرەبستانی سعودیە/ ۹- کۆریای باشوور/ ۱۰- کانادا/

❓«گەرمبوونی زەوی» چۆن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئۆقیانووسەکان؟🤔

💡بەرزبوونی پلەی گەرما دەبێتە هۆی تواندنەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەری، وەکوو: “ناوچەی جەمسەریی باکوور”.
بەهۆی ئەم تواندنەوە، سەهۆڵەکان دەبن بە ئاو و لە ئاکامدا ئاستی ئاوی ئۆقیانووسەکان بەرز دەبنەوە.

❓ئایا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئۆقیانووسەکان جێی مەترسییه؟😳

💡بەڵێ، بەهۆی ئەم دۆخە هەندێک دوورگە و تەنانەت زۆرتر لە ۱۰ وڵاتی جیهان دەچنە ژێر ئاو و لەنێو دەچن⚠⚠😱.

🔵هۆکارەکانی «گەرمبوونی زەوی»:

⚠گازی “دووەم ئۆکسیدی کاربۆن” کە لە بەکارهێنانی سوتەمەنیی فۆسیلی دەردەکەوێت، وەکوو یەکێک لە هۆکارەکانی گەرمبوونی زەوی ناسراوە.
🔷زانکۆی نەتەوەییی زانست(NAS) -بە ئینگلیزی (National Academy of Sciencesm)- دەڵێت: کارەکانی مرۆڤ و بەرهەمهێنانی دیئۆکسیسی کاربۆن هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆخەیە.
🔷ڕووتکردنی چیاکان و دارستانەکان:
⚠ڕووتکردنی چیاکان دووەم هۆکاری گەرمبوونی زەویە.
🔷تێکچوون و ئاگرگرتنەوی چیاکان و دارستانەکان🌳🌲:
دارەکان گازی “دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2)” ڕادەکێشن و لەنێو خۆیاندا هەڵدەگرن و کاتێک کە دەسووتێن، ئەو گازە دەردەکەن و بەم جۆرە زەوی گەرمتر دەبێت.
🔷بەکارهێنانی زۆری سوتەمەنیی فۆسیلییەکان بە شێوازی جیاواز، بۆ نموونە: سوتەمەنیی ئۆتۆموبیل، گازی نێو ماڵەکان و کارگەکان.

⚠️مەترسییەکانی گۆڕینی کەشوهەوا⚠️

🔴زۆربوونی ڕەشەبا و گێژەڵووکەگەورە
🔴وشکەساڵی
🔴لافاو
🔴بەرزبوونی ئاستی ئاوی زەریاکان
🔴بە ژێرئاوچوونی دوورگەکان
🔴کەمبوونی ئاوی شیرین
و …

سەرچاوە:

لە “ویکیپیدیای فارسی” وەرگێردراوە.

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

زۆر ناخۆشناخۆشمامناوەندخۆشزۆر خۆش
Loading…

ئالان کەمەرخانی

من پێشەنگم، زمانی کوردی ناسنامەی منە. دەمەوێت هەتا ئاخرین چرکەی ژیانم، خزمەت بکەم بە زمانی کوردی.

ئەم پۆستە خاوەنی 2 بۆچوونە

بۆچوونتان لە ژێرەوە بنووسن (بڵاوکردنەوە دوای پێداچوونەوەیە!):