شێعر، چیرۆکی کورت و درێژ، شانۆ، …
دەگێڕنەوە یەکێک لە پادشاکانی سەردەمی کۆن فەرمان دەدا کە زەنگوڵەیەک لە پێش دەرگای کۆشک هەڵاوەسن بە نیشانەی ئەوەی کە هەر کەس ناڕەزایەتی و شکایەتێکی هەبایە چووبایە دەستی لە زەنگوڵەکە دابا و پادشا بەدەم هاوارەکەیەوە دەچوو. بەڵام ...
چیرۆکێک بۆ ژیان ڕەنگین کردن؛ چیرۆکی پیاوێکی بەردتاش کە دەیهەوێت بەهێزترین بێت و ئەم ئاواتەی هەیە بەڵام...
بەیتی «لاس و خەزاڵ» بەڕاستی شاکارێکی ئەدەبیی بەرز و کەموێنەیە. زۆر شتمان لە ڕیوشوێنی کۆنی نەتەوایەتیمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. باری ئەدەبیی بەیتی لاس و خەزاڵ بە بڕوای من زۆر باشە. بێگومان ئەو بەیتە زۆر کۆنە، لە مەم و زینیش کۆنتر دێتە پێش چاو (هێمن).
بەساڵاچووان دەڵێن کە پێشووتر گورگ و سەگ شەڕ و کێشەیان نەبووە و یەکڕا دەستەبرا بوونە. چیرۆکی زۆر هەن سەبارەت بە چۆنیەتیی لێک جیابوونەوەیان. یەکێک لەم چیرۆکانە لەلایەن مامۆستا نەزیمی وەکوو شێعر گێڕدراوەتەوە (نووسراوە + دەنگ) ...
کورتەچیرۆکی کوردیی «جوتیار و کوڕەکانی» کە وەرگێڕانێکە لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی. چیرۆکێک کە بە کورت و پوختی پەندێکی باش دەدات پێمان...
دەستی لە گیرفانم خستبوو و دەیهێنا و دەیبرد. نازانم پێی وابوو ئاگام لێ نییە یان هەر بە بنیادەمی حیساب نەدەکردم؟! لەو کاتەدا من لە پارکی ڕووبەڕووی نەخۆشخانە ...
لەم پۆستەدا شومارێکی زۆر بچووک لە زەریای شاعیران و نووسەرانی بەناوبانگی کورد دیاری کراوە و باسیان کراوە. دیارە زۆر زیاتر لەوانە دەتوانین نێویان بێنین و باس لە بەرهەمەکانیان بکەین بەڵام تەنیا مەبەست لە ناساندنی هێندێک لەم گەورە پیاوانە بوو...
ژینی «هێمن» و «زیرەک» لە شێعرێکدا: /
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم /
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕشم /
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیەکیش دەسبەسەر /
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر تووشی گێرە و قەرقەشم /
دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە ...
پاییزه دار و دەوەن بێبەرگە/
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ///
هەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ/
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ///
تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو/
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو///
ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان/
کاتە بۆ ژینی لەدەس چوو، گریان///
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ/
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرەهەڵۆ///
شێعرێک لەبارەی بەشی ئێمە لە ژیان: یەکێ گەڕانی بە کادیلاکە - یەکێ بەپێیان ماندوو و هیلاکە// یەکێ ڕادەخا فەرش لە بەرپێ - یەکێ لەسەر حەسیر گیانی دەردەچێ // یەکێ بەدەنی وەک گرێ دارە - یەکێ دوازدە مانگ لەشی بیمارە ...
گڕی ئەوینی لەیلی و مەجنوونە...شاعیر: شەرمین ئیبراهیم ئاقاپرسیار کرا لە مەجنوونی شەیداچ هۆیەک لەناو دڵت بوو پەیداکە وا گرتووتە نووکی پێنووسیبۆ کێیە کە وا نامە…
شووشەی پیس وەرگێڕان لە ئینگلیزی: سابیر کەمەرخانی نووسەر: Thomas S. Monson سەرچاوە: wisdomshare.com ژن و مێردێک خانووی دڵڕفێنی خۆیان دۆزییەوە. چەند ڕۆژێک دوای کڕینی خانووەکە،…
با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە لە کتێبی: دیوانی نالیبەرهەمی: «نالی (1800-1877)» با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییەقەت مەکەن تەقسیر لە گریان، شیوەنم…
یەکەم گەرماوی ئەفریقا وەرگێڕان لە ئینگلیزی: سابیر کەمەرخانی زۆر ساڵ لەمەوپێش سەرۆکی ناوخۆیی لە ئەفریقا مێوانداری دەکا لە ژنێکی ئینگلیزی بۆ ئەوەی کە یەکم کەس…
بەسەرهاتی کاک "جۆنز" و کڵاوەکەی وەرگێڕان لە ئینگلیسی: سابیر کەمەرخانی کاک "جۆنز" چەن ڕۆژێک بێئیش بوو، بۆیە وتی: "من دەمەوێت بچم بۆ شاخ لەگەڵ شەمەندەفەر."…
دایــە گــیــان! ئەے دایــڪــے شــیــریــنــم! یــاخــودا مــەرگــت نــەبــیــنــمــ !یــاخــودا دایــە گــیــان مــەرگــم وە پــێش مــەرگــت ڪــەوێ!پــێش ئەوەے ئەتـوو قــامــڪــێڪــت دەخــوێن بــێت گــۆڕســتــان جــەســتــەے ســاردم دەبــاوەش…
داخەکەم، ژینم بە تاسە و حەسرەتی تۆ ڕابرا ساڵەها فرمێسک و خوێن بۆ تۆ لە چاوم هەڵوەرا بێ سەروشوێنی چرای بەختم کە نەمزانی لە کــــــوێی…
کـــــچ ئەتوانێت..لە بەرزترین لوتکەی بێتاقەتیپێ بکەنێتبە منـــاڵانە لەگەڵ منــاڵ یاری بکات...کـــچ ئەتوانێتبە دڵێکی شکاویشەوەئەوینی خۆی دەرببڕێت..هەمیشە لێبوردەنتۆ هیـــچ کاتێک ناتوانــی بە رێگــای رێکخستنی قژی ئەو…
تۆ!لەوانەیە بە شکاندنی دەستمپێش بە نووسینم بگری!ڕەنگە بە کوێرکردنی چاومپێش بە خوێندنەوەی نوێم بگری!ئەی خەونەکانم چ لێ دەکەی؟؟؟؟کە هەر بە زمانی دایکیم باڵ لێ دەدەن!تۆ!…