یەکێک لە مۆجزە بیرکارییەکانی قوڕئانی پیرۆز

فاتمە حسێینی 

✍ ڕازی «١٩» لە قوڕئان

قوڕئان لە هەر بارێکەوە «مۆجزە»ی پێغەمبەری پایەبەرزی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدە (دروود و سڵاوی خوای لێ بێت).

تەنانەت لەباری بیرکاری، هەر ژمارەیەک کە لە قوڕئاندا هاتووە هۆکارێکی هەیە، بەڵام کەس نەیتوانیوە بەتەواوی سەری لێ دەرکات. لەم نووسراوەدا تەنیا ڕێکوپێکیی قۆرئان لەباری «ڕەقەمی ١٩» هەڵدەسەنگێنین.

_ سووڕەتی (العلق) یەکەمین سووڕەتی ڕەوانەکراو لە لایەن خوداوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) بووە که له ئاخری قوڕئاندا نۆزدەهەمین سووڕەتە.

سووڕەتی (العلق) 19 ئایەتی هەیە و لە 285پیت (19×15) پێک هاتووە.
_ یەکەم جار کە «جوبرایل» بۆ لای پێغەمبەر (د. خ) ناردرا، 5 ئایەتی سەرەتای سووڕەتی (العلق)ی لەگەڵ خۆی هێنا.

ئەم پێنج ئایەتە بریتین لە 19 وشە و ئەم 19 وشەش پێکهاتوون لە 76 پیت (19×4) کە بەرامبەرە بە پیتەکانی (بسم اللە الرحمان الرحیم).

_ دوویەم جار کە جوبرایل ناردرا، 9 ئایەتی سەرەتای سووڕەتی (القلم)ی لەگەڵ خۆی هێنا.
ئەم 9 ئایەتە بریتین لە 38 وشە کە پێلێکدراوەی (19)یە؛ واتە (19×2).
_ سێیەم جار کە جوبرایل ناردرا 10 ئایەتی سەرەتای سووڕەتی (المزمل)ی لەگەڵ خۆی هێنا. کە لە (57) وشە پێکهاتووە، واتە؛ (19×3).
_ چوارەم جار کە جوبرایل ناردرا، 30 ئایەتی سەرەتای سووڕەتی (المدثر)ی لەگەڵ خۆی هێنا که لە سێیەمین ئایەت (19 فریشتە سەرپەرشتیی دۆزەخ دەکەن) بە ژمارە 19 ئاماژە کراوە.
_ پێنجەم جار کە جوبرایل ناردرا، یەکەمین سووڕەتی تەواوی (الفاتحة)ی لەگەڵ خۆی هێنا کە بە (بسم اللە الرحمان الرحیم) (19 پیت) دەست پێ دەکرێ.

خوای گەورە لە ئایەتی 31ی سووڕەتی (المدثر) وەبیرمان دەهێنێت کە هۆکاری هەڵبژاردنی ژمارەی 19 چییە.

وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَر
هەر فریشتەمان کردووە بە کاربەدەستی دۆزەخ و ژمارەی ئەو فریشتانەمان نەگێڕاوە مەگەر بۆ تاقیکردنەوەی ئەوانەی بێباوەڕن، تا ئەوانەی کە کتێبیان پێ دراوە دڵنیا بن و بڕوادارەکان بڕواکەیان زیاد بکات و هیچیان دوودڵ نەبن ئەوانەی کتێبیان پێدراوە و ئیماندارانیش، و تا بڵێن ئەوانەی کە نەخۆشیی ناپاکییان لە دڵە و بێبڕواکان، خوا چی مەبەستە بەم ژمارەیە کە لە غەریبیدا وەک مەسەل وایە. بەو جۆرە خوا ئەو کەسەی کە بیەوێت گومڕای دەکات و ئەو کەسەی کە بیەوێت ڕێنموونیی دەکات و کەس ژمارەی لەشکر و سەربازانی پەروەردگاری تۆ نازانێت جگە خۆی نەبێت و ئەمە هەر ئامۆژگاری و پەندە بۆ ئادەمی.

1/ بێئیمانەکان ئاڵۆزاو بکات.
2/ بۆ ئەوانەی کە کتێبیان پێ دراوە دڵنیا بن لە ڕاستیی ئەم قوڕئانە.
3/ بۆ ئەوەی کە ئیماندارەکان زیاتر باوەڕیان دامەزراو بێت.
4/ بۆ ئەوانەی کە کتێبیان پێ دراوە و ئیماندارانیش تووشی دوودڵی نەبن.
5/ بۆ کەسانێک کە دڵودەروونیان نەخۆشە و قوڕئانیان قەبووڵ نییە ڕسوایان بکات.

_ وشەی (بسم) 19 جار لە قوڕئان هاتووە و هەروەها وشەی (اللّە) 2698 جار، واتە؛ (19×142). وشەی (الرحمن) 57 جار (19×3) و وشەی (الرحیم) 114 جار (19×6) لە قوڕئانی پیرۆزدا هاتووە.

_ ژمارەی وشەکانی نێوانی دوو (بسم اللە الرحمن الرحیم) لە سووڕەتی (النمل) 342 وشەیە، واتە؛ (19×18).

_ لە قوڕئانی پیرۆز کۆمەڵێک ژمارە وەکوو 7,9,…. هەیە کە لە تەواوی قوڕئاندا (285) جار هاتووە، واتە؛ (19×15).

_ ئەگەر ژمارەکانی کە لەناو قوڕئاندا هاتووە، کۆ بکەینەوە ئەبێتە 174591
کە بەرامبەرە بە (19×9189).

_ 29 سووڕەتی قوڕئان بە پیتی ڕەمزی دەست پێ کراوە کە ژمارەی پیتی ئەلفوبێی 14 و ژمارەی ڕەمزەکانی «14»یە. ئەگەر ئەم ژمارانە (29,14,14) کۆ بکەینەوە ئەبێتە 57 کە پێلێکدراوەی «19»یە؛ (19×3).

_ لە سووڕەتی «ق» 57 پیتی (ق) هاتووە کە ئەویش پێلێکدراوی «19»یە (19×3).

_ لە سووڕەتی (الشوری) کە بە پیتی «ق» دەست پێ کراوە، پیتی «ق» 57 جار بەکار هاتووە. واتە؛ (19×3).

_ خوای گەورە لە ئایەتی 13ی سووڕەتی «ق» ئێمەی تێ گەیاندووە کە قوڕئان به ڕێکوپێکی چنین کراوە (عاد، فرعون، اخوان، لوط). له تەواوی قوڕئان کەسانێک کە پێغەمبەری (لوط)یان قەبووڵ نەکرد بە قەومی (لوط) ناویان لێ ناون. بەڵام بۆ لەم ئایەتە وشەی (اخوان) بە کار هاتووە؟

هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەگەر لەجێی (اخوان)، (قەوم) دەهات، ژمارەی پیتەکانی «ق» لە 57 بە 58 دەگۆڕا و ئیتر بە 19 دابەش نەدەبوو.

_ تەنیا سووڕەتێک کە بە پیتی «ن» دەست پێ کراوە، سووڕەتی (القلم)ە کە 133 پیتی «ن»ی تێدایە، واتە؛ (19×7).

_ لە سووڕەتی (الاعراف، المریم و ص) که به پیتی «ص» دەست پێ کراوە، تێکڕا 152 پیتی «ص» هەیە کە ئەویش پێلێکدراوەی «19»یە (8×19).

_ ئایەتی (بسم اللە الرحمن الرحیم) بریتییە لە 19 پیت.

_ هەروەها لە سووڕەتی (المدثر)، هاتووە کە خوای گەورە نیگابانەکانی دۆزەخی بە ژمارەی 19 داناوە.

_ ژمارەی 19 لە قوڕئان 114 جار هاتووە کە بەرامبەر بە ڕەقەمی سووڕەتەکانی قوڕئانە و هەروەها پێلێکدراوەی «19»یە (19×6).

✍چەند خاڵ سەبارەت بە (بسم اللە الرحمن الرحیم)

_ئەگەر ژمارەی چنینی هەر وشەیەک (بسم=1 ،اللە=2 ،الرحمن=3 ،الرحیم=4) بنووسن و بەدواشی ژمارەی پیتەکانی دانێن (بۆ نموونە: بسم 1 و ڕەقەمی پیتەکانی بسم 3، کە لەپەنای یەک داینێن ئەبێتە 13) ڕەقەمی 13243646 وەدەست دێت کە پێلێکدراوەی «19»یە (19×19×36686).

_ «نرخی ئەبجەدی» پیتەکانی (بسم اللە الرحمن الرحیم):

«نرخی ئەبجەدی»، نرخی جۆرێ ئەلفوبێی کۆنی عەرەبییە کە بە (ا، ب، ج، د) دەست پێ دەکات و هەر پیتێک ژمارەیەکی هەیە و حیساباتی پێ دەکرێت و بریتییە لە:

الف= 1
ب= 2
ج= 3
د= 4
ه= 5
و= 6
ز= 7
ح= 8
ط= 9
ی= 10
ک= 20
ل= 30
م= 40
ن= 50
س= 60
ع= 70
ف= 80
ص= 90
ق= 100
ر= 200
ش= 300
ت= 400
ث= 500
خ= 600
ذ= 700
ض= 800
ظ= 900
غ= 1000

ئەگەر ژمارەی وشەکانی (بسم اللە الرحمن الرحیم) (4) و ژمارەی پیتەکانی (19) لە پەنای دانێین و دوای ئەوەش ئەنجامی کۆکردنەوەی نرخی ئەبجەدیی پیتەکان (786) بنووسین ئەبێتە 419786 کە پێلێکدراوەی «19»یە (19×22094).
ئەگەر ئەم ڕەقەمە بە پێچەوانەش بنووسرێت (لە ڕاست بۆ چەپ) هەر پێلێکدراوەی «19»یە (19×36206=687914).
_ ئەگەر دوای نووسینی ژمارەی چنینی هەر وشەیەک کۆی نرخی ئەبجەدیی ئەو وشەیە بنووسین (بۆ نموونە: وشەی بسم، ژمارەی چنین=1، کۆی نرخ ئەبجەدیی وشەی بسم 102=2+60+40 کە لە پەنای یەک داینێن ئەبێتە 1102) وشەکانی تریش هەر بەم شێوازە بنووسرێت ڕەقەمی
110226633294289 وەدەست دێت کە پێلێکدراوەی «19»یە
(5801401752331×19).

_ لە سووڕەتی (یس)، پیتەکانی «ی، س» 285 جار هاتووە، واته؛ (19×15).

_ لە سووڕەتەکانی کە بە ڕەمزی (الم) دەست پێ کراوە، پیتەکانی «ا، ل، م» 26676 جار هاتووە کە شیاوی دابەشکردن بە «19»یە (19×1404).
_ لە سووڕەتەکانی کە بە ڕەمزی (طس) یان یەکێک لە پیتەکانی (ط، س) دەست پێ کراوە پیتەکانی (ط ،س) 494 جار هاتووە، واتە؛ (19×26).

_ سووڕەتی «ق» پەنجایەمین سووڕەتی قوڕئانە کە 49 ئایەتی هەیە. ئەگەر ئەم دوو ژمارەیە کۆ بکەینەوە ئەبێتە (50+45=95) کە پێلێکدراوەی «19»یە (19×5).

_ 38 ئایەتی قوڕئان بە وشەی (الله) دەست پێ کراوە (19×2).

_ لە تەواوی قوڕئان ئایەتەکانی کە لە ناویاندا کۆی وشەی «ب، م» بەرانبەری (19)یە 38 ئایەتە (19×2).
_ لە سووڕەتی (الفاتحة) کە هەموو ڕۆژ لە نوێژەکانمان دەیخوێنین تێکڕا 19 پیتی «ب، م» هەیە.

_ لە 183 ئایەتی قوڕئان وشەی (السموات) هەیە و هەروەها لە 425 ئایەت وشەی (الارض) هاتووە کە ئەگەر ئەم دوو ژمارە کۆ بکەینەوە ڕەقەمی 608 وەدەست دێت، واتە؛(19×32).
 زۆر جێی سەرنجە کە بزانن لەو 183 ئایەتە کە وشەی (السموات) هاتووە، 183 جاریش وشەی (الله) هەیە و هەروەها لەو 425 ئایەتەش کە وشەی (الارض) هاتووە 330 جار وشەی (الله) هەیە و ئەگەر ئەم دوو ژمارە کۆ بکەینەوە ئەبێتە 183+330=513 کە ئەویش پێلێکدراوەی « 19»یە (19×27).

_ سووڕەتی (المریم) کە بە ڕەمزی (کهیعص) دەست پێ کراوە «19»یەمین سووڕەتی قوڕئانە.
با بزانین ژمارەی پیتەکانی «ک، ه، ی، ع، ص» لەم سووڕەتە چۆنە:

ژمارەی پیتی ک =137
ژمارەی پیتی ه =175
ژمارەی پیتی ی =343
ژمارەی پیتی ع =117
ژمارەی پیتی ص = 26
ئەم ژمارانە کۆ بکەینەوە ئەبێتە 798
واتە؛ (19×42).

_ یەکەمین سووڕەتی ڕەوانەکراو بۆ لای پێغەمبەر (د. خ) سووڕەتی (العلق) بووە کە «96»ەمین سووڕەتی «قوڕئان»ە و 19 ئایەتی هەیە و لە 285 پیت پێک هاتووە کە پێلێکدراوەی «19»یه، واتە؛ (19×15).

_ 6 سووڕەت (19/38/57/76/95/114) لە قورئاندا هەیە کە ژمارەی ئایەتەکانی پێلێکدراوەی «19» یە.
جێی سەرنجە کە بزانن ژمارەی پیتی «ق» لەم 6 سووڕەتە بەرامبەرە بە 228 واتە؛ (19×12).

_ سووڕەتی (النصر) له 19 وشه پێکهاتووە.

_ 171 ئایەتی قوڕئان بە پیتی «ە» تەواو بووە، واتە؛ (19×9).

جێی سەرنجە کە بزانن ئەم 171 ئایەتە لە 19 سووڕەت هاتووە.

_وشەی (حسابیە) لە «69»ەمین سووڕەتی قورئان (الحاقە) هاتووە. ئەگەر تەواوی ئایەتەکانی ئەم سووڕەتە کە بە پیتی (ە) تەواو کراود بژمێرن بە ڕەقەمی 19 دەگەن.

_ لە ئایەتی 25ی سووڕەتی (الکهف) خوای گەورە لە جێی 309 به (300 لەگەڵ 9) ئاماژەی کردووە. هۆکاری چییە؟
جێی سەرنجە کە بزانن لە قوڕئاندا 30 ڕەقەمی جۆراوجۆر هاتووە کە کۆی ئەم سی ڕەقەمە ئەبێتە 162146 کە پێلێکدراوەی «19»یە (19×8534).
و ئەگەر خوای گەورە لەجیاتی (300 لەگەڵ 9) ڕەقەمی (309)ی بەکار هێنابا ئیتر پێلێکدراوەی 19 نەدەبوو.

_ لە یەکەمین تا دوایین سووڕەت کە بە پیتی ڕەمزی دەست پێ کراون سووڕەتی (الم) و سووڕەتی (القلم) 2641 جار وشەی (الله) هاتووە واتە؛ (19×139).

_ گرینگترین پەیامی قوڕئان ئەوەیە کە تەنیا بۆ 1 خودا مل دانوێنن. «1» لە عەرەبی بە مانای (واحد)ە. ئەم وشەیە 24 جار لە قوڕئان هاتووە کە 5 جار به بێجگە لە مرۆڤ ئاماژە کراوە و 19 جاریش بە خوای گەورە.

_ نرخی ئەبجەدیی وشەی واحد 6+1+8+4=19
_ یەکەمین ستوونی ئیسلام (لا الە الا اللە)یە. ئەم دەستەواژەیە 19 جار لە قوڕئان بەکار هاتووە.

_ وشەی (قرآن) لە قوڕئاندا 57 جار هاتووە کە پێلێکدراوەی (19)یە (19×3).
_ یەکێک لە سەرناوەکانی قوڕئان «مەجید»ە. ئەم وشەیە لە سووڕەتی «ق» 57 جار هاتووە، واتە؛ (19×3).

✍دواقسە

_قوڕئان سەرانسەر مۆجزەی پایەدارە.
مۆجزەی بیرکاری لە قوڕئان تەنیا بە ڕەقەمی 19 تەواو نابێت و ڕەقەمەکانی زۆری تریش هەن کە بۆ نموونە ئاماژە بە بەشێکیان  دەکەین:

_ خوای گەورە لە بەشێک لە ئایەتی 36ی سووڕەتی تۆبە (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهورِ عِندَ اللَّهِ اثنا عَشَرَ شَهرًا في كِتابِ اللَّهِ) فەرموویەتی ژمارەی مانگەکان لە لای خوا و لە کتێبی خوا 12 مانگە.
وشەی (شَهر) بە مانای مانگ «بەشێک لە دوازدە بەشی ساڵ» 12 جار لە قوڕئاندا هاتووە.
_هەروەها وشەی (اَیام) بە مانای «ڕۆژ»، تێکڕا 30 جار هاتووە کە بەرامبەرە بە ژمارەی ڕۆژەکانی یەک مانگ.

_ وشەی (یوم) 365 جار هاتووە کە بەرامبەرە بە ژمارەی ڕۆژەکانی یەک ساڵ.

_ وشەی (الدنیا) لە 6 پیت پێکهاتووە و خوای گەورە لە قوڕئان فەرموویەتی «دونیا»مان لە 6 ڕۆژ خوڵقاندووە.

_ وشەی (الانسان) لە 7 پیت پێکهاتووە و لە قوڕئاندا ئاماژە کراوە کە مرۆڤ لە 7 قۆناغ خوڵقاو بووە.

_ وشەی (طواف) که لە حەج بەجێ دەهێنین 7 جار لە قوڕئاندا هاتووە.

_ 7 سووڕەت لە قوڕئاندا هەیە کە بە ستایشی خوای گەورە دەست پێ کراوە.
سووڕەتی (الاسراء): سبحان الذی اسراء

سووڕەتی (الحدید): سبح للە ما فی السموات

سووڕەتی (الحشر): سبح للە ما فی السموات

سووڕەتی (الصف): سبح لله ما فی السموات

سووڕەتی (الجمعە): یسبح للە ما فی السموات

سووڕەتی (التغابن): یسبح للە ما فی السموات

سووڕەتی (الاعلی): سبح اسم ربک الاعلی

 

سەرچاوە:

وەرگێڕدراو لە tadabbor.org

دەنگ بدەن بەم نووسراوە:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

فاتمە حسێینی

وەختێک کە بە کوردی ئەنووسم هەست ئەکەم تازە لەدایک بووم.

دیدگاهتان را بنویسید