
بەسەرهاتی کاک “جۆنز” و کڵاوەکەی
وەرگێڕان لە ئینگلیسی: سابیر کەمەرخانی
کاک “جۆنز” چەن ڕۆژێک بێئیش بوو، بۆیە وتی: “من دەمەوێت بچم بۆ شاخ لەگەڵ شەمەندەفەر.”
باشترین جلوبەرگەکانی خۆی لەبەر کرد، توورەکە بچووکێکی ئامادە کرد و ڕۆیشت بەرەو ئێستگەی شەمەندەفەر و چووە نێو شەمەندەفەر.
دوای چەن خولەک شەمەندەفەرەکە بەڕێ کەوت. کاک “جۆنز” کڵاوێکی زۆر جوانی هەبوو. ئەو زۆر جار سەری خۆی له پەنجەرەی شەمەندەفەرکە دەخستە دەرەوە بۆ بینینی شاخ و لووتکەکان. بەڵام یەک جار با لە کڵاوەکەی دا و کڵاوەکە لە سەری کەوتە خوارەوە. کاک جۆنز بەخێرایی توورەکە بچووکەکەیشی لە پەنجەرەکەدا فڕێ دەدات.
خەڵکی نێو شەمەندەفەرکە پێ دەکەنین و پرسیاریان لێ کرد: “ئایا توورەکەکەت دەخوازێت کڵاوە جوانەکەت بگەڕێنێتەوە؟”
کاک جۆنز وتی: “نا، بەڵام هیچ ناونیشانێک لەگەڵ کڵاوەکە نییە. بەڵام لەنێو توورەکەکەمدا ناونیشانێک هەیە. بڕوام هەیە کە کەسێک کڵاوەکە و توورکەکە دەدۆزێتەوە و ئەوانە بۆ من دەنێرێتەوە.”
دەنگدان:
Loading…
بژی زۆر تایبەت بوو