
جیاوازیی ناوی ئاژەڵان بەپێی ڕەگەز، لە زمانی کوردیدا
سومەییە ڕەمەزانی
ژمارە
شرۆڤە
ناو
١
ئەسپی مێ:
ماین
٢
مامزی نێر:
نێرمامز، کڵاسک
مامزی مێ:
ئاسک
٣
پشیلەی نێر:
گورپە، خۆنە
٤
سەگی نێر:
گۆڵ
سەگی مێ:
دێڵ
٥
مراویی نێر:
سۆنە
مراویی مێ:
بۆرچین
٦
کەوی نێر:
بەق، ژرەژ
کەوی مێ:
چیل، چێڵک
٧
چۆلەکەی مێ:
مریچکە
٨
بەرازی نێر:
یەکانە
بەرازی مێ:
مالۆس
٩
گورگی نێر:
گۆڵەگورگ
گورگی مێ:
دێڵەگورگ
١٠
مەڕی نێر:
بەران
مەڕی مێ:
شەکەمێ، مێیە
١١
گامێشی نێر:
کەڵ
١٢
گوێدرێژی نێر:
نێرەکەر
گوێدرێژی مێ:
ماکەر
١٣
قەلی نێر:
قەلەنێر
قەلی مێ:
قەلەمێ
١٤
بزنی نێر:
حەچەنێر
١٥
مێش هەنگوێنی نێر: (کە زیاتر لە کاریتان دەگەڵ شاهەنگ جووت دەبێت و هەنگوێن ساز ناکات.)
هەنگەبۆڵە
مێش هەنگوێنی مێ:
شاهەنگ
١٦
گا (نێر):
نێرەگا، گا
مێ:
مانگا
١٧
وشتری نێر:
لۆک، بوغور
١٨
بازی نێر:
هەڵۆ
بازی مێ:
تەوار
تێبینی:
🔴هەڵبەت بەپێی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و شێوەزارەکانی تایبەت بە هەر ناوچە، ڕەنگە ناوەکانیش جیاواز بن.
🔴بە نێرینەی زۆرێک لە ئاژەڵەکان دەڵێن (گۆڵ) وەکوو: گۆڵەگورگ
شرۆڤە:
نموونەی دەوڵەمەندیی زمانی پاراوی کوردی لە نێوی ئاژەڵەکانیش دەتوانین ببینین کە نێوەکان بە نێر و مێ جیا کراونەتەوە کە لە زمانەکانی دیکە ئاوا بەوردی ئاماژە بەو نێوانە نەکراوە کە ئەوە نیشانەی پتەوی و تێروتەسەلیی زمانی کوردییە.
🔴 تەواوی ئەو وشە و ناوانەی کە ئێمە ئێستا نایزانین بە هۆی ئەوەیە کە زۆر باش پارێزەری زمانەکەمان نەبووین و باش و جوان ناتوانین بنووسین و بخوێنینەوە.
🔴 ڕێکخراوەی یوونسکۆ: کەسێک نەتوانێت بە زمانی دایکیی خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە نەخوێندەوار دێتە ئەژمار.
دەنگدان:
Loading…
زۆر بابێتێکی بە سوود و باش بو زۆر سپاس👏
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان