
ناوە جۆربەجۆرەکانی بارین لە کوردیدا
سومەییە ڕەمەزانی
زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەند و پتەوە لە بواری وشە و نێوەکان.
ئەوەش چەند نمونە لە نێوە جوانەکانی زمانی کوردی بۆ کاتی بەفر و باران:
١
ڕەهێڵە:
ڕێژنە بارانی توند و بەکوڵەکوڵ یا دەتوانین بڵێین بەخوڕ بارین
٢
دوودانگ یا شڵێوە:
بەفر و باران یەکڕا دەبارێن.
٣
پرووشە/بۆڕۆش:
بارینی بەفر بەشێوەی دەنکی بچووک
٤
تەرزە:
بارینی باران بەشێوەی تۆپەڵە سەهۆڵ
٥
پەپوولە باران:
بارینی هێواش و ئارامی بەفری ویشک وەک هەڵفڕینی بەرز و نزمی پەپوولەکان
٦
کڕێوه:
بارینی بەفر لەگەڵ بای توند و خێرا و سارد کە زۆرتر لە بەرزایی ڕوو دەدات.
٧
لاسامە:
بارینی باران یا بەفری لەڕادەبەدەر ڕێدراو کە دەبێتە هۆی زەرەر و خەسارەت
٨
زوقم:
ساردیی زۆر و هێندێک جار بارانی نزم بێ ئەوەی ئاسمان هەوری لێ بێ کە دەتوانێ ببێتە بەستەڵەک.
٩
بۆران:
باران و بەفری بەردەوام و بارستایی زۆر
لە زمانەکانی دیکە ئاوا بەوردی ئاماژە بەو نێوانە نەکراوە. ئەوە نیشانەی دەوڵەمەندی و پتەویی زمانی کوردییە. ئێستا ئەگە چاو لە کەشوھەوای بکەن جا چ بە زمانی ئینگلیزی یاخۆ فارسی دەبینن کە چۆن نووسراوە:
لە زمانی فارسی نووسراوە:(بارش هم زمان برف و باران)
یا بە ئینگلیزی نووسراوە:(Rain and snow mixed)
ئەی لە زمانی کوردی ؟؟؟
دەنگدان:
Loading…
زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێش