کلیپ:













هۆنراوە:

من ئەمەوێ بەتەنها

 لەگەڵ دڵی خۆم بدوێم

ئەبمەدەریایە وشە و

 نمنم بە سەریا بڕژێم

لێی ئەپرسم:«هەتا کەی

 خۆت ئەکەیتە قوربانی؟»

ئەم تەمەنە خەوێکە

 بۆ کەس نییە ئامانی

ئەم تەمەنە خەوێکە

 بۆ کەس نییە ئامانی

ئەی دڵ! تۆ بە چاوی سۆز

 ئەم ژیانە ئەبینی

تۆ مامۆستای دڵداری و

 وانەی شێعری ئەوینی

ئەمشەو بە هاواری تۆ

 بەئاگا هاتوومەوە

شێعرێ لە هەناوتایە

ئەبێ من بینووسمەوە

ئەبێ حاڵ لە خۆم بێنم

تا ببمە زمانحاڵت

هەر ناگەمە ئەو ئاستەی

 دەریببڕم خەیاڵت

دەنگدان:

١ ئەستێرە٢ ئەستێرە٣ ئەستێرە٤ ئەستێرە٥ ئەستێرە

Loading…

دیدگاهتان را بنویسید